ئاوێنە کردنەوەی ئەو دەرگایە بو بەڕوی مندا کە بووە هۆی ئەوەی بچینە جیهانی نوسینەوە، ئاوێنە یەکێک لەدەزگا میدیاییە نوسراوەکانی میدیای ئەهلیو ئازادی کوردییە، لەماوەی کارکردنیدا ئاوێنە وەک یەکێک لەمیدیا پیشەییەکان کاری ڕۆژنامەوانی کردووەو جێگەی خۆی لەنێو میدیای کوردیدا کردۆتەوە.
پیشەییانەو بابەتیانە قسەی لەسەر هەمو هێزەکان کردووەو ڕەخنەی لێگرتوون، ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانی بوو هەواڵی داخستنی ڕۆژنامەی ئاوێنەبو، لەڕاستیدا جێگەی داخە داخستنی ئەو ناوەندە میدیاییو ڕۆشنبیریانەی کە سودیان بۆ بەرژەوەندی ڕۆشنبیری گشتیو چینی خوێنەر هەبووە.
لەڕاستیدا ئەوەی لەم چەند ساڵەدا دەبیندرێت پاشەکشەکردنی ئەو میدیایانە بووە کە میدیایەکی پیشەییو خاوەنی ئەخلاقی ڕۆژنامەگەریی بون، لەبەرانبەردا زیادبونی ئەو ڕۆژنامەو بڵاوکراوانەبووە کە لەسەر داهاتی گشتی دەرچوونو جگە لەشوێن گرتن و پڕکردنەوەی وەرەقە هیچ سودێکیان نەبووە.
زۆرێک لەو میدیایانەی کە لەسەر حسابی داهاتی گشتی چاپ و بڵاوکراونەتەوە, جگە لەتۆخکردنەوەی ململانێی حیزبی و سیاسی و شێواندنی دەروونی خوێنەر هیچ کارێکی دیکەیان نەکردووە. کارەسات ئەوەیە لەبری بەرەوپێشچونی ڕۆشنبیری گشتی و برەودان بەمیدیای ئەهلی و ئازاد, کە دوور لەشێواندنی دەرونی تاک و شێواندنی میدیا کار دەکەن, میدیا پیشەییەکان و خاوەن پەیامەکان دابخرێن و ڕۆژنامە و میدیایەک داهاتی بۆ سەرفبکرێت کە هیچ سودێکیان بەبەرژەوەندی گشتی و خەڵک نەبووە.
ئەوەندەی کە داهاتی ئەم هەرێمە بۆ گۆرانیبێژێکی بیانیو نمایشکارێکی عەرەبیو دراما تورکییەکان تەرخاندەکرێت، ئەوەندە بۆ میدیای ئەهلیو ئازادو ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان سەرف بکرایە کە دەبنە هۆی دروستبونی کۆمەڵگایەکی تەندروست و ڕۆشنبیر, ئێستا لەسەدەی بیست و یەکدا دووچاری دەیان و سەدان کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی و ناڕۆشنبیری نەدەبووینەوە.
لەکۆتاییدا دەڵێم داخستنی ئاوێنە داخستنی ئاوێنەیەکی ڕونو پیشەیانەیە بەڕوی ڕوداوو پرسەکانداو کردنەوەی دەرگایەکە بەڕوی ئەو میدیا بێ دایکو باوکانەی کە لەهەوڵی ناشرینکردنی کۆمەڵگاو شێواندنی دان.
ئاوێنه