فیرعەونە بچووكەكان كاتی‮ ‬هەڵتەكاندنی‮ ‬عەرشەكانتانە
شەنگە هاوار كاكەیی

سیستەمی‮ ‬بۆرژوازیەتی‮ ‬وەزیفی‮ ‬یەكێكە لە ئافاتە هەرەگەورەكان كەوا بەرۆكی‮ ‬فەرمانڕەوای‮ ‬میری‮ ‬گرتووەو پێ پاوەن و قۆرغ‮ ‬كراوە و لە بنەڕەتیشدا پاشخانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬سەقەت و بێدادە كە لەلایەن حكوومەتی‮ ‬مەركەزەوە پلانڕێژی‮ ‬بۆ دانراوە بە هەمان ئالیەت و بە هەمان میكانیزم حكوومەتی‮ ‬هەرێم.

 ئەم‮ ‬یاسا سەپێندراوانە جێبەجێ دەكەن،‮ ‬بە حوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەوا بەشێكین لەو قەوارە دەستووریەی‮ ‬كەوا بۆمان دانراوە،‮ ‬هەیكەلی‮ ‬دامەزراوە فەرمییەكانمان بە بەراورد لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەنددا لە رووی‮ ‬شكلی‮ ‬و كارگێڕیدا جیاوازیەكی‮ ‬ئەوتۆ بەدیناكرێ‮. ‬ ‮

 ‬بەهۆی‮ ‬ئەم گێژنەیەشەوە هەرێم رووبەڕووی‮ ‬كۆمەڵێك تەحەدیات بۆتەوەو لەم دۆخە ناهەموارەشدا چی‮ ‬پێویستە بكرێ لە رووی‮ ‬یاساییەوە،‮ ‬ئایا هیچ كەلێنێك نییە لە ئاسۆی‮ ‬چارەسەر نزیكمان بكاتەوە؟ بێ گومان‮ ‬یاساناسان پێیانوایە بنچینەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬هەیە‮ (‬الچورات تبیح المحڤورات‮) ‬ئەگەر هاتوو نمایندەكانی‮ ‬جێبەجێ بكرێ زۆر بەستەڵەك هەیە دەتوێنەوە و ئەوەی‮ ‬مەحزورە جێبەجێ نەكردنی‮ ‬یاسایە‮. 

‬تەنها لە حاڵەتی‮ ‬زەروورەتدا رەوایە‮ ‬یاساكان وەكو خۆی‮ ‬نەكەوێتە بواری‮ ‬جێبەجێ كردن بەواتا لە بارودۆخی‮ ‬نائاسایی‮ ‬یاسای‮ ‬نائاسایی‮ ‬بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەم بارەیەوە بیردۆزی‮ (‬القوە القاهرە‮ ‬یا النڤریە الگارئە‮) ‬هەمان بیرۆكە دەهێنێتە كایەوە،‮ ‬بۆیە ئێستا دەكرێ بڵێین كات گونجاوە بۆ رەتكردنەوەی‮ ‬یاساو فەرمانەكانی‮ ‬مەركەز كاتێك كە دەنگی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬بەرز بۆتەوە و شەقام تووڕە بوونی‮ ‬لە چڵ و پۆپا نابێ بەو ستایلە سەقەتەی‮ ‬حوكمڕان حوكم بگێڕدرێ دەبێ پێداچوونەوە بە سەرجەم بازنە‮ ‬یاساییەكان بكرێ لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬وڵات‮. ‬چونكە ئاشكرایە بزوێنەری‮ ‬هەموو شۆڕشێك لە جیهان هۆی‮ ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬خراپی‮ ‬و ئاست نزمی‮ ‬باری‮ ‬دارایی‮ ‬بووە بۆتە هۆی‮ ‬راماڵینی‮ ‬سیستەمەكان كە خۆی‮ ‬لە ناعەدالەتی‮ ‬و نادادپەروەری‮ ‬و نایەكسانی‮ ‬دەبینێتەوە هەموو ئاراستەكان گلەیی‮ ‬و گازاندەكان بۆ كێیە بۆ حكوومەت و كاربەدەستانە پلە باڵاكانە‮.

 ‬ئەوەی‮ ‬مەبەستە كەسی‮ ‬یەكەمە جا وەزیر بێ‮ ‬یا پەرلەمانتار‮ ‬یا بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بێ،‮ ‬تەنانەت بەڕێوەبەرەكانیش بە پێی‮ ‬ئەو سیستەمە كۆمەڵێك ئیمتیازاتی‮ ‬مادی‮ ‬خەیاڵی‮ ‬بە پێی‮ ‬یاسا بۆیان فەراهەم كراوە،‮ ‬وەكو ئەوەی‮ ‬ئەوان لە هەسارەیەكی‮ ‬بەرز و جیاواز لە هەسارەی‮ ‬رەش و رووتی‮ ‬هەژاران دەركەوتوون و كەوتوونەتە خوارەوە بەبەخشینی‮ ‬ئۆتۆموبێڵی‮ ‬گرانبەها و بەنزینی‮ ‬بێ بەرامبەر و دروستبوونی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬شاهانە لە ڤێلاو ئەپارتمان و ڤێلاكان و بەخشینی‮ ‬ئەرزەو ئیفاد بۆ گەشتوگوزار و دابین كردنی‮ ‬نەسرییە بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬وەسڵی‮ ‬وەهمی‮ ‬و‮.. ‬هتد‮. ‬

 ئاشكرایە ئەم ئیمتیازە خاسانە دەرەنجام بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدانە،‮ ‬بەڵام‮ ! ‬وای‮ ‬لە كەسی‮ ‬یەكەم كردووە خۆی‮ ‬بە فیرعەون ببینێ و فەرمانبەرانی‮ ‬ژێر دەستیشی‮ ‬بە كۆیلەو سەپانێكی‮ ‬سوكتۆم ببینێ‮! ‬ئەوەی‮ ‬لەگەڵمە لەگەڵمە ئەوەی‮ ‬رەتی‮ ‬دەكەم دوژمنمە،‮ ‬ئەم شایستە داراییانە لە هیچ وڵاتێكی‮ ‬پێشكەوتوو بەو رەهاییە فەراهەم ناكرێ بۆ كەسی‮ ‬یەكەم،‮ ‬چ جا لە هەرێمێك كە لەڕووی‮ ‬نێودەوڵەتیدا كە بەنیمچە قەوارە دەیخوێننەوەو ئاڵای‮ ‬ناشەكێتەوە لەسەر باڵەخانەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬بۆیە زەروورە لەم قۆناغە هەستیارەدا لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬پرسە باڵاكانی‮ ‬وڵات چاوێك بەو‮ ‬یاسایەدابخشێنیینەوە هەتا زووە عەرشی‮ ‬ئەم فیرعەونە بچووكانە هەڵتەكێنین و بەرەو ئاسۆیەكی‮ ‬گەش هەنگاو بنێین‮. ‬


خه‌بات 

AM:07:02:01/07/2018