هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه‌ی پیاوێكی بیانی بوه جێی سه‌رنجم!!. پار ساڵ بوو د. فێردیناند هێنه‌ر بیچله‌ر فۆتۆگرافه‌ر و رۆژنامه‌نوسی ناوداری بیانی كه خاوه‌نی فۆتۆ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال_ه كه‌له‌سه‌ر په‌یژه‌ی ماڵی گوندێك دانیشتوه‌و سه‌رقاڵی نوسینی نامه‌یه‌كه هاوكات ئه‌رشیفی زۆرترین وێنه‌كانی شۆڕشی كوردستانیی كردوه، له‌سه‌ردانێكیدا بۆ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ژوره‌كه‌ی ئێمه‌شی به‌سه‌ركرده‌وه له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا خۆم و هاوكاره‌كانم به‌پێوه وه‌ستابوین، به‌شێوه‌یه‌ك هاوكاره كوڕه‌كانم له پێش ئێمه‌وه بون ، كاتێك فێردیناند خۆی كرد به‌ژوردا سڵاوێكی گشتی كرد و یه‌كسه‌ر كوڕه‌كانی به‌جێهێشت سه‌ره‌تا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ من و هاوڕێ كچه‌كانم كرد و به زمانه‌كه‌ی خۆیان وتی ( خانمه‌كان له پێشه‌وه‌ن ) پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پیاوه‌كان.
ئه‌مه نیگه‌رانی لای هاوڕێ كوڕه‌كانم دروست كرد، ئاخر ناهه‌قیان نیه وافێركراوین هه‌تا پیاو وه‌ستابێت، ژن هه‌رده‌بێت له دواوه بێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فێردیناند لای من جوانترین هه‌ڵوێستی پیاوانه و مه‌ردانه بو كه‌بینیبێتم هه‌ڵوێستێك كه هیچ مه‌به‌ستێكی له‌پشته‌وه نه‌بوو، ئه‌و جوانترین نمونه‌ی پیاوی پشانی ئێمه دا.
راستیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه فێردیناند هیچی نه‌كرد ته‌نها گه‌وره‌یی خۆی نه‌خشاند و له وێنه‌یه‌كی جوان‌دا پیشانی ئێمه‌یدا. خۆزگه ده‌كرا فێردیناند و نمونه‌كانی ببونایه به قوتابخانه بۆ پیاوانی كورد و رۆژهه‌ڵات، هه‌تا رێز له دایك و خوشك و هاوسه‌ر و هاوڕێ و هاوكاره كچه‌كانیان بگرن.
كوردستانی نوێ