به‌درێژای مێژو هه‌مو تاكێك هه‌وڵی نوسینه‌وه‌ی خۆیداوه چ به‌وێنه چ به‌هێما یان هه‌ر هۆكارێكی تری نوسین , خۆ نوسینه‌وه بۆ ناساندنی مرۆڤ خۆی بووه بۆ هێنانه ده‌روه‌ی خودی ناوه‌كی و پێناساندنی به‌ده‌وره‌و به‌ره‌كه‌ی, مێژو خۆ به‌شێكه له‌خۆ نوسینه‌وه, ته‌نانه‌ت بونه‌وه‌ركانی ده‌وری مرۆڤیش به‌شێك بون له‌و خۆ نوسینه‌وه‌یه.
مرۆڤ بۆ بنوسرێته‌وه؟ ئایا مرۆڤ خۆی بونه‌وه‌رێكی بینراو نییه؟ ئه‌ی خۆ نوسینه‌وه‌ی بۆچییه؟
كاتێك تاك ده‌گاته پله‌یه‌كی بیر ئه‌و كات د‌رك به‌سه‌لماندن‌و به‌ناساندن ده‌كات , سه‌لمانمدن بۆ خودی خۆی و ناساندن‌و بۆ ده‌ورو به‌ری خۆی , هه‌ڵپه‌ی مرۆڤ بۆ گه‌وره بون و گه‌یشتن به پاره‌و ده‌سه‌ڵات‌و پێگه هه‌وڵێكه بۆ مرۆڤ كه خۆی بنوسێته‌وه , هه‌وڵیكه بۆ به‌رجه‌سته بوونی خودی له ناو كومه‌ڵگادا, زۆر جار ئه‌م هۆكارانه‌ش نابنه هۆی نوسینه‌وه‌ی خود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه بابه‌تی روخسارین ره‌نگه به كاتی بتوانن تاك بنووسنه‌وه به‌ڵام سه‌رنجام زوو ئه‌و نوسینه كاڵ ده‌بێته‌وه‌و نامێنێ , وه‌ك چۆن ده‌ڵێن پاره ناتوانێت خۆشه‌ویستی‌و سۆزی راسته‌قینه دروست بكات چونكه خۆشه‌ویستی و سۆز به‌شێكن له پیته‌كانی خۆ نووسینه‌وه بۆیه مرۆڤ پێویستی به‌ره‌هه‌ندی ناوه‌كی و به ووشه‌ی تایبه‌ت بۆ خۆشه‌ویستی كردن و نوسینه‌وه‌ی خۆت له ناو به‌رامبه‌ركه‌ت هه‌یه ئه‌و ووشانه‌ی مرۆڤی پێ ئه‌نوسرێته‌وه ئه‌گه‌ر ووشه گه‌لێكی راسته‌قینه‌و باوه‌ر پێكراو نه‌بن سوودی نابێت بۆ نوسینه‌وه‌كه.
وه‌ك چۆن خۆ نوسینه‌وه به‌شێكی گرنگه له ژیانی مرۆڤ خۆ سرینه‌وه‌ی گۆشه‌نیگایه‌كی داگیر كراوی هه‌یه له ناو ئه‌م تاكه , به‌ڵام ئایا مرۆڤ ئه‌گاته خۆ سرینه‌وه یان ئه‌وه ده‌ورو به‌ره‌كه‌یه‌تی ئه‌یانه‌وێ بیسرنه‌وه , مرۆڤ له پێكهاته‌یا نی یه خۆی بسرێته‌وه ره‌نگه رێگای خۆ كوشتن هه‌ڵبژێرێت له‌و كاته‌ش هه‌موو ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی ئه‌سرێته‌وه به‌ڵام له خه‌سڵه‌تی مرۆڤ دا خۆ سرینه‌وه نی یه به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه خۆ نووسینه‌وه هه‌یه.
یه‌كێك له‌هه‌ره دیارده دیاره‌كانی خۆ نوسینه‌وه ئاینه , هۆكاری هاتنی هه‌موو ئاینه‌كان بۆ خۆ نوسینه‌وه بووه ته‌نانه‌ت لای خودی خودا‌ش ئه‌وه‌ی گرنگ بووه خۆ نوسینه‌وه‌ی خۆی بووه . هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بوراه‌كان دا خۆ نوسینه‌وه بووه , بۆیه خۆ نووسینه‌وه ره‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كی به‌رده‌وام بوونی تاكه له ژیان دا هه‌ر كات تاك وازی له‌خۆ نوسینه‌وه هێنا ئیتر داینه‌مۆی ژیان لای ئه‌و تاكه ئه‌وستێت و پێویستی به به‌رده‌وام بوون نامێنی , هه‌ندێك جار ده‌وره‌و به‌ری تاك به هۆكاری سرینه‌وه هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی تاك ناده‌ن به‌ڵكو به‌شێوه‌ی ناشرینكردنی نوسینه‌وه‌كه ده‌یانه‌وێت تاك بشێوینن له ناو نووسراوه‌كه‌یدا , ده‌ستكاری كردنی نووسیه‌نكه ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌بێت كه تاك خۆی په‌رتوكی خودی بداته ده‌ست به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چۆنی ئه‌وێت نوسینه‌كان وا لێبكات , هه‌رگیز به‌رامبه‌ریش نایه‌وێت خۆ نوسینی تۆ له‌خۆ نوسینه‌كانی خۆی جوانتر‌و پر ماناتر بن ئه‌م پێشبركێ ی ناساندنه له خۆنوسینه‌وه‌دا.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو تاكێك د‌رك به خۆنوسینه‌وه‌ی خۆی بكات راسته ئه‌و به به‌رده‌وامی خۆی ئه‌نوسێته‌وه به‌ڵام زۆر جار له سه‌ر كۆمه‌ڵه په‌ریه‌ك خۆ ئه‌نوسێته‌وه كه دوای به ئاسانی په‌ره‌كانی لێ وون ئه‌بن یان خۆی ئه‌یاندرێنێ , پێویسته مرۆڤ هه‌موو په‌ره‌كانی خۆ نوسینه‌وه‌ی له‌ناو تاكی چه‌كمه‌جه‌ی به‌رده‌وام بوونیدا هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی دا رۆمانێكی خوێنراو بێت نه‌ك كۆمه‌ڵیكی په‌ره‌ی رزیوی دراو .
ئاوێنه