کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بیمار‌و ٤٠٠٠ توێژه‌ری دانه‌مه‌زراو
لەتیف حسێن
به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که بیماری ده‌ستی چه‌ندین کێشه‌و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بێت و ٤٠٠٠ توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بێکار بن، چۆن ده‌توانێت به‌رنامه‌و پلانی ستراتیژی دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی کێشه‌و گرفته‌کانی تاک و خێزان و کۆمه‌ڵگه بکات…
ڕۆژ نییه خه‌ڵک خۆی نه‌کوژێت و ئه‌و ئه‌ویتر نه‌کوژێت و میدیا‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش هۆکاره‌کان بێ دوو دڵی بۆ کێشه‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێڕنه‌وه…
ئه‌و ئاماره‌ی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو ئاماژه به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌و بێباکی ده‌سه‌ڵات ده‌کات له ئاست ئه‌م کێشانه‌ی به‌رۆکی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی گرتووه، کاتێک له ٦٠٠٠ قوتابخانه ٥٠٠٠ هه‌زاری توێژه‌ری تیا نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت و ته‌نانه‌ت ماڵ و گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌م وڵاته پێویستی به ده‌ستی کار‌و بیری فراوانی ئه‌م توێژه گرنگه هه‌یه تا هاوکاری خه‌ڵکی بێت، ئه‌گه‌ر پیشه‌کانی پزیشکی و مامۆستا‌و ئه‌وانیتر گرنگ بن، ئه‌وا سه‌دانجار توێژه‌ران گرنگ و کاره‌کانیان بایه‌خداره، -ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت ئاوڕێک له کێشه‌و گرفتی ئه‌م خه‌ڵکه بداته‌وه ئه‌وا عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه گرنگترین توێژی کۆمه‌ڵگه که توێژه‌رانن بێکار بن…
– ئه‌گه‌ر میدیا له خه‌می خه‌ڵک و کێشه‌ی خه‌ڵکیان به‌لاوه گرنگ بێت ئه‌وا عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ده‌یان هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ساز نه‌که‌ن..
-ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری خه‌ڵکن، ئه‌وا عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر خه‌م و کێشه‌ی ئه‌وانه به‌ده‌نگ نه‌یه‌ن که ئه‌وانی کرده نوێنه‌ری خۆیان…
فه‌رموون حکومه‌ت و په‌رله‌مان و میدیاکاران، بڕۆن پرسیار‌و به‌دواداچوون بکه‌ن، بزان ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو توێژه‌ران له‌ناو قوتابخانه‌و ناوه‌نده‌کانی خوێندندا چ ڕۆڵێکیان هه‌یه، سه‌یرێک بکه‌ن بزانن به هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان چۆن گۆڕ دراوه‌ته‌وه به‌ری هۆشیاری تاک به‌رامبه‌ر به‌خۆیی و کێشه‌کانی، بێزه‌حمه‌ت سه‌یرێکی مێژووی وڵاتانی ئه‌وروپاو ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت عێراقه پڕ کێشه‌که‌ی خۆشمان بکه‌ن، بزانن بۆ په‌روه‌رده‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه کێ گرنگه ته‌وزیفی بکه‌ن و بواری کاریان ده‌ده‌نێ؟
ئه‌وان زیندانه‌کان پڕ ناکه‌ن له‌تاوانباران و ڕێ له‌زۆربوونی تاوان ئه‌گرن، پۆلیسی زۆر‌و چه‌کی زۆریان ناوێت( بێگومان هه‌وڵی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌کان جێی ستایشه)، دێن یارمه‌تی ئه‌و هێزانه ده‌ده‌ن و ته‌نها ئه‌رک ناخه‌نه سه‌رشانیان، بۆیه ناهێڵن کۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسه‌کانیان له‌ده‌رگا بده‌ن و چاوه‌ڕێی هه‌لی کار بن، به‌مه‌منونی ده‌ستیان ده‌گرن و هاوکاریان ده‌بن تا ئه‌وانیش هاوکاری خۆیان و خه‌ڵکیش بن.
خه‌ڵك