ڕۆڵه ئاماد ساتێك دێت تۆ گه‌شه و نما ده‌كه‌یت كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی سته‌مكار و پیاو كوژت بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه به‌ر له دایكبوونی تۆ باوكتیان تیروَر كرد ، تۆ كاتێك گه‌وره ده‌بیت شانازییه‌كی مه‌زن ده‌كرێت به به‌رتا شانازییه‌ك كه باوكت به خوێنی سوری خۆی نه‌خشاندی بۆت و شێرانه وانه‌ی به‌رگری و به‌گژ داچوونه‌وه‌ی گه‌ندڵی فێری هه‌مووان كرد.
تۆ ئێستا به‌ته‌نیا كوڕی شه‌هید كاوه نیت به‌ڵكو كوڕی هه‌موو سته‌م لێكراوێكی ئه‌م نیشتمانه‌یت ،كوڕی ئه‌و دایك و باوكانه‌یت كه قوتی ژیانیان له‌لایه‌ن بازرگان و چه‌ته چاوچنۆكه‌كانه‌وه تالاَن فرۆشكراوه.
كاكه ئاماد باوكی تۆ نه‌له‌سه‌ر دزینی قوتی مرۆڤه‌كان ،نه‌له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره و داهاتی و زێڕی ڕه‌شی ولاَت ،نه له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كیژۆڵه و ژنان و به‌ها پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خوێنی نه‌ڕژا.
به‌ڵكو باوكت له سه‌نگه‌ری هه‌موو ڕه‌ش و ڕوتانی نیشتمانه‌كه‌ی بوو ئه‌و سینبولی ئازادی ڕا ده‌ربڕین بوو باوكت پشت و په‌نای هه‌ژارانی ولاَته‌كه‌ی بوو هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا خۆی دانا.
ڕۆڵه‌گیان گورگه برسییه‌كان نه‌یان هێشت باوكت له‌سه‌ر ڕێبازی به‌رگریكردن له هه‌ژاران و مافخوراوان به‌رده‌وامبێت ، بڵێسه دره‌وشاوه‌كه‌ی باوكی تۆ ئه‌گه‌ر لێشمان دوور بێت هه‌میشه له دڵماندا یه و لامان پیرۆزه.
ڕۆڵه ئاماد هه‌ر كاتێگ ناوی باوكت ده‌برێت خێرا سیما و ڕوخساری ئازادی و ئازایه‌تیمان بیر دیته‌وه ، كه گه‌وره بوویت ببه به پارێزه‌ر و به‌رگریكاری ڕێبازه‌كه‌ی باوكت ، دڵنیاش به له‌وه‌ی ئێستا ئه‌و گه‌نده‌ڵ و خوێنڕژانه‌ی باوكی تۆ ده‌ستیان له سه‌ر دڵیانه و چاودێری وردی توَ ده‌كه‌ن ده‌یان نه‌خشه‌شیان بۆ دارشتویت و ده‌یان تۆڕیان بۆ ته‌نیویت تۆش شێرانه و گه‌رمیانی ئاسایانه ببه به چقڵێك بۆ چاوی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران ، ڕاسته تر ئێستا بچووكیت به‌لاَم له‌وه دڵنیا به بكوژانی باوكت هه‌میشه لێت ده‌ترسن چونكه ده‌زانن سه‌ر ئه‌نجام ده‌یانده‌یته دادگا و دۆسییه‌كه‌ی باوكی شه‌هیدت به زیندووی ده‌هێڵیته‌وه و بكوژان و تاوانباران به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیانده گه‌یه‌نیت.