دیمه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی سه‌ر پردی تاسلوجه-ی شاری سلێمانی كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو نقوم بێت له‌نێو ئاودا و خێزانێك له‌ناویدا گیرۆده‌بوو، وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پێمانده‌ڵێت، میلله‌تێكمان هه‌یه كاری جددی و گاڵته‌وگه‌پ تێكه‌ڵ به‌یه‌كده‌كات.
راسته لافاو كاره‌ساتێكی سروشتی و ناده‌ستكرده، زۆرجار زه‌حمه‌ته به‌ر لێگرتنی، به‌ڵام ده‌شتوانرێت ئه‌گه‌ری زیانه ماددی و گیانییه‌كانی كه‌مكرێته‌وه، به‌مه‌رجێك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه یان شاره له‌ئاست به‌رپرسیارێتیدا بن.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا و مینیسۆتا-ی ئه‌مریكاوه، بانگه‌وازی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كۆمیته‌یه‌ك دروستكراوه له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی شاره‌وانی فارگۆ بۆ رێگرتن له‌و لافاوه‌ی كه له كۆتایی مانگی ئادار، به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی ئه‌مساڵ، روو له‌به‌شێكی شاری فارگۆ ده‌كات. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به‌ڤالانتێر(كه‌سی خۆبه‌خشه) بۆ پڕكردن و ئامادەکردنی 400 هه‌زار گونییەی خۆڵ، ئه‌مه جگه له به‌خشینی خواردن و پێویستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك ڤالانتێر كارده‌كه‌ن له ئیشه‌كه‌دا.
وه‌ك ئاره‌زوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی مرۆیی له‌ئه‌ستۆ بگرم، بڕیارمدا بچم بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستنیشانكرابوو، گه‌ر بۆ چه‌ند سه‌عاتێكیش بێت، ئه‌و ئه‌ركه بگرمه ئه‌ستۆ، كاتێك چووم پێشبینی ئه‌وه‌ك كرد 20 بۆ 30 كه‌سی لێبێت، به‌ڵام بینیم رێگه‌ی هاتوچۆ هێنده قورس بوو كه به‌ئاسانی نه‌ده‌گه‌یشتیته لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوده‌نوسن، گه‌یشتمه به‌رده‌م مێز و كورسییه‌ك، ژنێك له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵدا ده‌بوو، دوای سڵاو پێموت حه‌ز ئه‌كه‌م وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه خزمه‌ت بكه‌م، كیسه‌خۆڵ پڕكه‌م. زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كردوو وتی، ئێمه سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌كه‌ین، ناوه‌كه‌شت ئه‌نووسم، به‌ڵام هێنده گه‌نجی لێیه، جارێ كار نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك تۆمان بوێت. له‌ته‌نیشت منه‌وه ئاماژه‌ی بۆ (هێنری كۆمان) كرد، ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو، خوێندكاری دواناوه‌ندی بوو له‌شاری فارگۆ، وتی: زیاد له 2000 گه‌نج كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12-16ساڵه ناوی خۆیان نووسیوه، جگه له هه‌زارانی تری سه‌روو ئه‌و ته‌مه‌نه.
هه‌رچه‌ند من حه‌زمئه‌كرد خزمه‌تێكی بچوكیش بێت بیكه‌م، به‌ڵام دیاربوو ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌كان هێنده زۆربوون خه‌ڵكی ته‌مه‌نی ئێمه‌یان پێ باش نه‌بوو. ئه‌وه‌ی بۆ منی روونكرده‌وه ئه‌وه بوو هه‌موو كاره‌كه به پلانه دانراوە و ئه‌بێت تا كۆتایی مانگی ئادار ته‌واو بێت، چونكه پێشبینی توانه‌وه‌ی ئه‌و به‌فره‌ی كه ئه‌مساڵ باریوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت له 29 ئاداردا ئاستی ئاوی (رووباری سوور) بۆ 39 پێ به‌رزبكاته‌وه، روباری سوور روبارێكه به‌ناو ئه‌مریكادا ئه‌چێته كه‌نه‌دا، به‌شێكی به‌ناو شاری فارگۆ-ی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتادا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كه كۆمیته‌كه پلانی بۆدانا، ئه‌بوو 400 هه‌زار کیسە خۆڵ ئاماده‌كرێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا، ئه‌و ژنه وتی، بۆ خۆشبه‌ختی له‌رۆژی یه‌كه‌مدا 96هه‌زار كیسه خۆڵ ئاماده‌كراوه، هه‌ر ئه‌و رۆژه به‌سه‌دان كه‌س له‌نزیك رووباری سوور كه پله‌ی گه‌رمی له نێوان -2 بۆ 1 پله‌دا بوو ئاماده‌بوون بۆ دروستكردنی دیواره‌كه به به‌رزی 40 پێ، ته‌واوی ناوچه‌كه دابڕابوو له هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، هه‌موو ئه‌م پلانانه پێش سێ رۆژ ئاماده‌كرابوون، به‌پێی پلانه‌كه 240 خانوو له‌ده‌وروبه‌ری روباره‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئاماده‌كاری نه‌كرێت زیانی 430 ملیۆن دۆلار ده‌دات، ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه شاری فارگۆ 122 هه‌زار كه‌س تێدا نیشته‌جێیه.
قسه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه بۆ رووداوه سروشتییه‌كان. ھەربۆیە كاتێك رۆژی 28 ئادار سه‌ردانی شوێنه‌كه‌م كرد كه‌سێكم نه‌بینی به مۆبایله‌كه‌ی سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن بێت، ئه‌و هه‌موو كوره گه‌نج و كچه سورو سپییانه سه‌رقاڵی دروستكردنی دیوارێك بوون بۆ ئه‌گه‌ره‌ی لافاوێك بوون كه ئه‌مان ئه‌گه‌ره‌كه‌یان كه‌مكرده‌وه. بیرمكرده‌وه میلله‌تێك ئه‌مه جۆش و هه‌ڵوێستی گه‌نجه‌كانی بێت، میلله‌تێك پلانی بۆ بچوكترین شت هه‌بێت، چۆن ئه‌و میلله‌ته سه‌ردار و سه‌روه‌ری دنیا نابێت، چۆن چاوه‌ڕێی كه‌وتن و نوشست له‌و میلله‌ته ده‌كرێت! كه‌چی به‌داخه‌وه له‌كوردستان چونكه نه پلان هه‌یه و نه بیر له كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی رووداوه سروشتییه‌كان ده‌كرێته‌وه، به‌ده‌یان زیانی ماددی و گیانی، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می نه‌بوونی رێگری پێشوه‌خته‌وه، رووده‌ده‌ن، میلله‌تێك ئه‌وه‌نده‌ی له شكاندنی یه‌كترو یه‌كتر كوشتندایه، ئه‌وه‌نده ئاگای له‌ژیانی خۆی نه‌ماوه، گه‌نجی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی به كاری گاڵته‌و گه‌په‌وه سه‌رقاڵه، ئه‌وه‌نده ئاگای له‌دنیای خزمه‌تكردن نییه.
پوخته‌ی قسه له‌دنیای كوردستاندا سێ شتی ناشرین ئه‌گوزه‌رێت، نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی لای به‌رپرسانی وڵات و پلانی پێشوه‌خته بۆ هیچ شتێك. میدیایه‌كی نابه‌رپرس، ئه‌وه‌نده‌ی بیری له‌پڕكردنه‌وه‌ی کەناڵەکەیەتی بە مادده‌ی ترس و دڵەڕاوکێ، ئه‌وه‌نده بیری لای هۆشیاری نییه. خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی گه‌نجان ئه‌وه‌نده‌ی چێژ له‌گاڵته‌و گه‌پ و دنیای ریسواكردن ده‌بینێت، ئه‌وه‌نده بیر له‌دنیای به‌رپرسیارێتی و كاری جددی ناكه‌نه‌وه. جگه له‌م شته ناشیرینانه، پرسیاری كۆتایم ئه‌وه‌یه كوا ئه‌و ده‌یان رێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه به چاكه‌ت و پانتۆڵه‌وه خه‌ریكی سیمینار و قسه‌كردنن، له‌كاتێكی وادا ئه‌مانه پێشه‌نگی كاری ڤالانتێر و هاوكاری مرۆین، نه‌ك له رۆژانی هه‌تاو و كه‌شی ساماڵدا لافیته‌ی بێكه‌ڵك به‌رزكه‌نه‌وه