ڕۆڵی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە گەشەپێدانی شۆڕشی دیجیتاڵ میدیادا
هاوڕێ مەحمود
بەھۆی   ئامرازەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریەوە  دیجیتال میدیا  شێوازی پرۆسەی پەیوەندی کردنی گۆری  بەنمونە: جاران  پەیام لە کەس و دەزگای نێرەرەوە دەگەیشت بە وەرگر و وەرگران، واتە بۆ ھەمیشە نێرەر ھەر نێرەر- -Senser بوو، بە ھەمان شیوە وەرگریش ھەر وەرگر - Receverبوو، بەڵام بە لەدایک بوونی دیجیتال میدیا و  ڕۆژنامەوانی ئەلیکترونی چەمکێکی تازە لە دایک بوو ئەویش ناونرا (ڕۆژنامەوانی ھاولاتی – ێحافە المواگن) واتە ھەموو ھاولاتیەک بوو بە ڕۆژنامەنووس و لەکاتیکدا جاران تەنھا (  وەرگر ) بوو ئێستا بوو بە ( نێرەر) و  دووبارە ئەو سوڕە بەردەوام دەبێتەوە .


لە لایەکی ترەوە بەدەر لەوەی تەکنۆلۆژیای زانیاری  وای کرد دیجیتال میدیا سنورەکان ببڕیت، جوگرافیا و کلتورە جیاوازەکانی تێپەڕاند، ھاوکات بووە ھۆی ئەوەی خێرایی لە گەیاندنی زانیاریەکان سەدان ھێندەی جاران فەراھەم بکات، چونکە سروشتی ھەواڵ ھەروەک  میوە  وخۆراک وایە پێویستە بە تازەیی پێشکەش بکرێت، دیجیتال میدیا ھات  شیوازی بە خێرایی گەیاندن و  بەتازەیی  بەخشینی زانیاریەکانی بەوەرگر  بەخشی، ھات دونیای کرد بە گوندێکی بچکولانەو بووە پادشای بێ رکابەرو کاراو کاریگەری ئەو گوندە بچوکە کە جیھانە!
ھاوکات تەکنۆلۆژیای زانیاری ڕەونەق  و جوانی  و کوالێتی بە وێنە بەخشی، وێنە کە لە بنەرەتدا دۆکیومێنتە بو دادگاو دامەزراوەکان   جوانترو بە کوالێتیەکی  بەرزترەوە  ھاتە بوون، ھاوکات  شاشەکانی لە ڕەش و سپیەوە گۆڕی بۆ ھەمەڕەنگ، دواتریش بۆ   HD، ئێستاش ھەنگاوەکان بەردەوامن  بو ئەوەی  تەکنۆلوژیای زانیاری بتوانێت  سنوری مانگە دەستکردەکان تیپەرێنێت  و  لەسنوری ھەموو مانگەکاندا  پەخش بەردەوام بیت.


ھەوەھا جێگەی ئاماژەیە  تەکنەلۆژیای زانیاری لە شورشی ئەلیکترونی دیجیتال میدیادا  بە ھای بە تاک بەخشی و تاکی سەربەخۆکرد،  وای لێکرد ھەست بە بونی خۆی زیاتر بکات، دەرفەتی ھاورێ گرتنی زیاتری  پێبەخشی و توانستی سەرنج و کۆمینت و بەڵی و نەخێری فرە تری پێدا. وای کرد تاک لە شاشەی مۆبایلەکەیە وە پەیوەندیەکانی ڕێک بخات بە بێ گەڕانەوە بۆ خێزان و خیڵ  و کۆمەڵگا.


سەرەڕای ئەوانە تەکنۆلۆژیای زانیاری توانای ئەوەی بە بەکارھێنەرانی بەخشی   کە شێوازی نوێی ژیانکردن بھێننەکایەوە، بەنمونە ھات چەمکە تەقلیدیەکانی  گۆڕی: لە بواری کار و بازرگانی و بزنسدا بازرگانی ئەلیکترونی ھێنایەکایەوە، ھەروەھا  بووە ھۆی لە دایک بوونی خوێندنی ئەلیکترۆنی ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و مرۆیی دەرەوەی سنورەکانی پێشکەش بە  تاکەکان کرد و توانی  ئاسیاییەک و ئەفریقییەک و ئەوروپییەک بکاتە ھاوڕێی یەکتری.


ھاوکات ھەر تەکنۆلوژیای زانیاری بوو  کارامەیی و لێزانین و درک پێکردنی بە رۆژنامەگەر و تاکەکان بەخشی ، زیاتر کاری میدیایی کردە پیشە، واتا  پرۆسەی مونتاژکردن بووە پیشەی مونتێرێک و جیای کردەوە لە کاری بیژەری و ھەواڵسازیک، فۆتۆ وینەگرتنی لەکامێرایەکی سادەوە  گۆڕی بۆ وێنەیەکی  پڕ کوالیتی لە کامێرایەکی دیجیتالدا کە پێویستی پیشەگەر ( فۆتەگرافەر) یکی شارەزایەو وەک پیشەگەری بوارەکە ناساندی.


ھەروەھا بیرمان نەچێت تەکنۆلۆژیای زانیاری ئیرادەی ھەڵبژاردنی بە تاک بەخشی، واتا تاک خۆی ئازادە سەردانی کام سایت و ماڵپەر دەکات، کێ دەکات بە ھاوڕێ و کێ ڕەفز دەکات.


ئەمەو ئەم جۆرە لە تەکنەلۆژیا سروشتی خویندنەوەی گۆڕی ، جاران تاک ماندوو ئەبوو، ھەولێ ئەدا  ئەچوو بۆ کتێبخانە بۆ وەرگرتنی کتێبێک، بەڵام ئێستا خویندنەوە خۆی دیتە بەرچاوی خوێنەر، نەک ھەر ئەوە بەڵکو  کتێبخانەکەی ھێنایە ناو شاشەی موبایل و کۆمپیوتەری  ھاوڵاتیەوە، فرسەتی سوودبین و دەرفەتی خوێندنەوەی زیاتری بە تاک بەخشی.

تەکنۆلوژیای زانیاری دەرفەتی  گەشەکردنی  توانای بە رێوەبردنی خولقاند ، پەیوەندی کردن و ڕایی کردنی کاروبارەکانی ساناتر کرد، لە رێگەی  فەراھەم کردنی  ئیمەیل و  تەکنۆلۆژیاکانی پەیوەندیکردنی وەک مۆبایل  و واتس ئەپ و ڤایبەرو  تیلیگرام و ئیمۆو  ھتد.....  گەشەی بە ڕایی کردنی کارەکاندا،ماڵپەری ھێنایە کایەوە و توانای ناردنی مەلەف و زانیاری یە کارگێریەکانی چەندان ھێنَدەی جاران چالاکترکرد.
لە درێژەی خزمەتەکانیدا  تەکنۆلوژیای زانیاری  دەرفەتی  مارکیتینگ  و بازاری ئەلیکترۆنی  بە تاک بەخشی، ئەمەش وای کرد جیھان ببێت بە بازارێکی بێ سنور، تاک توانی ببێتە کڕیار و لە ھەمان کاتدا فرۆشیار لەو بازارە پان و بەرینەدا.


بەبەراورد بە گەشەی  بەردەوامی تەکنۆلوژیای زانیاری  لە جیھان و کوردستانیش وەک ھەرێمیکی کراوە، ھێشتا یاساکانی ( پەیوەندیکردن – اتێالات) و ( رۆژنامەگەری - الێحافە)   لە ھەرێمی وەک پێویست نین و وەک پێویستیش پراکتیزە ناکرێن و پێویستیان بە پێداچونەوەو  گەشەپێدانی زیاتر ھەیە لە بواری تیۆری و پراکتیکی دا، چونکە ئەم بوارە پەیوەستە بە ئازادی  بەکارھێنانی تاکەکانەوە، ئەمەش لە لایەکەوە  بەمەبەستی ئەوەی  چەمکی بەپرسیاریتی غائیب نەبیت و سنور و ھێڵە سورەکانی ( ژیانی تایبەتی کەسەکان) و (پیرۆزی  ئاین و بیروڕا) و ( بەرژەوەندی گشتی) ( ئاسایشی نەتەوەیی) و (یاسا) تێنەپەرێنرێت و لە لایەکی تریشەوە  ئەم بوارە بە یاسا رێکبخرێت  و بخرێتە خزمەت گەشەپێدانی ھۆشیاری کۆمەڵگایی. 


NRT

AM:07:45:14/01/2019