له‌هه‌رێمی کوردستان لێکدانه‌وه‌ی باش وخراپ بۆ ئازادی تاک و شێواندنی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا کراوه و ئازادی تاک له روانگه‌ی هه‌ر که‌سێکه‌وه جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ئازادی به‌رپرسیارێتییه له لای که‌م که‌س گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته که له راستیدا ئازادی بریتییه له به‌رپرسیارێتی له کاتێکدا تاک پێده‌گات ئاره‌زوی ئازادی ده‌کات به شێوه‌یه‌ک سانسۆر نه‌که‌وێته سه‌ر کرداره‌کانی.
به‌رپرسیارانیش له ترسان له‌وه‌ی تیگه‌شتنی تاک نه‌گه‌شتبێته ئه‌و ئاسته‌ی که ئازادی به‌رپرسیارێتییه هه‌ر زوو بڕیار نادات چه‌ندیش ئاره‌زوو بکات ئه‌و ئه‌رکه به ئه‌مانه‌ته‌وه بسپێردرێته‌وه به تاک که ئه‌مه‌ش له کلتورێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆرێت.
کلتوری کوردی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌نووسی پێشکه‌وتنی تێدا به‌دی ده‌کرێت له زۆربه‌ی بواره‌کاندا، به‌ڵام پراکتیکی په‌یڕه‌ونه‌کراوه و قبووڵ نه‌کراوه بۆیه پێویستی به گۆڕانکاری ڕیشه‌یی هه‌یه به گۆڕینی کلتوری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگادا ئه‌مه‌ش به‌شێکی ئاساییه له ژیاندا.
به‌پێی هه‌موو یاسا و ڕێساکان عیلمانی بێت یا دینی یا هه‌ر بۆچون و رێبازێکی دیکه‌ت هه‌بێت ئاساییه گرنگ ئه‌وه‌یه ئازادی تاک نه‌بێته هۆی پێشێلکردن و شێواندنی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگا.
نمونه‌یه‌کی ئاسای دینی ئیمام عه‌لی ده‌فه‌رموێت : "کلتوری خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر منداڵه‌کانتاندا ئه‌وان بۆ سه‌رده‌می ئێوه دروست نه‌کراون".
که‌واته هه‌ر ئه‌سڵی بونی یاسای تازه بۆ گۆڕانکاری له کلتوردا دینییه و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا هاتووه، به‌ڵام کلتور ڕه‌تی ده‌کاته‌وه بۆیه ده‌بێت زۆر به بوێری و ته‌حه‌داوه رووبه‌ڕوی زۆرێک له گۆڕینی کلتوره‌کان بوه‌ستینه‌وه که له‌لای زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا هێڵی سوره یاخود که‌سه گۆڕانخوازه‌کان به سه‌قه‌تی ده‌یگه‌یه‌نن وه‌ک "یه‌کسانی ژن و پیاو" که تا ئێستا ڕێچکه‌ی خۆی نه‌گرتووه، چونکه گۆڕانخواز به سه‌قه‌تی وه‌ریگرتووه و کلتور خوازیش به بێ دیراسه‌کردن و لێکدانه‌وه‌ی لایه‌نی باش و خراپی ڕه‌تیده‌کاته‌وه
تا ئێستاش نه‌توانراوه هه‌موو ئاسته‌کانی ژن کۆبکرێته‌وه تا یاسایه‌کی پڕاوپڕ له ماف و ئه‌رک بیانگرێته‌وه کلتورانی کۆمه‌ڵگاش ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن باشی و خراپی چییه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیش که به ناو پێشکه‌وتوترین ده‌زگای کۆماڵگای پێشکه‌وه‌تووه.
*خوێندکاری زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
هاوڵاتی