ئەرکی منە مەترسیەکان بخەمە روو
بڵێسە جەبار فەرمان
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوان کرایە سەرم و هەوڵی ناشرین کردنم دراو و بە چەندەها شێوە تشهیرم پی کراو تۆمەتم بۆ دروست کرا, بەمەبەست یان لە تێنەگیشتنی ھەندێ کەس و لایەن بووبێت بۆ بابەتەکەو بەلارێدا بردنی بووبێت.

دیارە بابەتەکە ھەستیار و گرنگە بۆیە ھەر زوو وەزیری دارایی عێراق و ھەندێک لە نوێنەران ھاتنە دەنگ، کەواتە ھۆشدارییەکەم جێگەی خۆی گرت.

بە خۆشحالیەوە ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە ڕێگای سومو کە مایەی دڵ خۆشیە.

ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ باش کردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی رابووردوو.

لەلایەکی دیکەش پێویستە بڵێم:

یەکەم: ڕاستە بەیاسا مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ جێگیرکراون ئەویش بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و حیکمەتی بەڕێز عادل عبدالمھدیەوەیە.

دووەم: بەیاسا حکومەتی ھەرێم پابەندکراوە کە رۆژانە (٢٥٠) ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکا. کەواتە دەبێ ھەردوولا چ حکومەتی فیدرالی و چ ھەرێم پابەندبن بە یاسای بوودجە. ھەمووشمان دەزانین ھەلومەرجەکانی عێراق چۆن لە گۆڕاندان و ژمارەیەکی زۆریش لە لایەن و پەرلەمانتاران ھەن لە بنەڕەتەوە دژی ئەو پەیوەندیە باشەی نێوان ھەرێم و بەغدان، بۆیە کاتێک بیانو بدرێتە دەست بۆی ھەیە یاسای بوودجەش بە یاسا دەستکاری بکرێ، یاخود حکومەت ناچار بکرێ کە بەشی ھەرێم کەم بکاتەوە. 

سەبارەت بە پاند بوونیش بە قانون ئێمە دەزانین تا ئێستا حکومەتی فیدرالی پابەند نەبووە بە ھەموو ماددە و بڕگەکانی دەستور لە نێویاندا ماددەی ١٤٠ و زۆر قانونی تریش دەرکراون و وەکو خۆیان جێبەجێ نەکراون بۆیە پابەند بوونی ھەردوولا بۆ جێبەجێ کردنی بوودجە زۆر گرنگە. 

ئەوەی من گوتم لە پەرۆشیم بووە و وەکو نوێنەرێکی خەڵک چۆن لە بەغدا ھەوڵدەدەم لەگەڵ ھاورێکانم فشار بخەینە سەر حکومەتی عێراق دەبێ بۆ حکومەتی ھەرێمیش بەھەمان شێوەبین لە پێناوی خەڵک بەگشتی و مووچەخۆانیش بە تایبەت. 

هەرلایەک و لایەنێک داوای داتاکانی نەوت و هەناردەکردنی بکات ئەوا 
من داتاکانم لان و دەتوانم بڵاویان بکەمەوە. من لە حکومەتی ھەرێم بە گوومان نیم لەوەی قەیرانی دارایی دووبارە نەبێتەوە، بەڵام ھەڵەکانی ڕابردوو فێریان کردین کە لە دووبارە بوونەوەی ھەڵە زۆر دڵنیا نەبین. من یەکێکم لەوانەی کە پێم وایە دەبێ بەپێی دەستور مافەکانی خەڵکی کوردستان لەبواری نەوت غاز دابین بکرێ، نەک بەپێی سیاسەتی ئەم سەرۆک و ئەو سەرۆکی حکومەتی فیدرالی و لەو پێناوەشدا ئەرکی سەرشانی خۆمان چ وەکو فراکسیۆن چ وەک تاک جێبەجێ دەکەین.


AM:08:50:01/04/2019