رۆڵی میدیا لە دروست كردنی ئاشتی و چارەسەری قەیراندا
د. نەزاكەت حسین حەمە سەعید

'مارك دێڤید' پسپۆری بواری میدیا دەڵێت "میدیا دەتوانێت لە كاتی تەنگەژەكاندا وەك ئاوێك بێت بۆ ئاگرەكەو هەمان كاتیش بەنزین بێت بۆی" ئیرانۆ بۆكۆڤاش دەڵیت"میدیا چەند دەتوانێت قەیران وتەنگەژە كۆتایی پیبێنیت،زیاتر لەوە دەسەلاتی هه یە كۆتایی بە قەیران بێنێت وئاشتی دروست بكات، بەڵام هێندەی تا ئێستا بۆ یەكەمیان بەكارهاتوە بۆ دوەم بەكارنەهاتوە".

میدیا لەگەڵ مێشك وهەست و بیركردنەوەو سۆزی وەرگرەكانی كاردەكات كەواتە دەتوانێت بە چ ئاراستەیك بیەوێت بیان بات. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە هەموو جەنگەكان و ململانێكان میدیا رۆڵی گەورەی بینیوە لە خۆش كردنی ئاگرەكەدا . هیتلەر توانی بۆچونێكی نێودەوڵەتی دروست كات بەرامبەر جوڵەكە بە هۆی میدیاوە، كارتۆنەكانی دانیمارك لەسەر پێغەمبەری ئازیز توانی رای هەموو جیهانی ئیسلامی كۆكاتەوە... هتد ، هەربۆیە دروستكردنی ئاشتی چارەسەری قەیران یەكێكە لە بەرپرسیاریەتە ئیتیكی وپیشەیەكانی میدیاو رۆژنامەنوس ،جگە لەوەی ئێستا وڵاتان چەندین رێكخراوەو دام ودەزگای تایبەت بە چارەسەری قەیران داناوە ، بەتایبەتی میدیاو چارەسەری قەیران.

بۆیە رۆژنامەنوس و دەزگاكانی راگەیاندن بە هۆی كۆمەڵێك دەسەڵاتی كە هەیەتی بەسەر ناوەرۆكی دەتوانێت رۆل ببینێت لە دروستكردنی ئاشتیدا لەوانە:

1- میدیا دەرگەوانە گەر رۆژنامەنوسی پرۆفێشنال و شارەزا لە بواری چارەسەری قەیراندا كە ئەویش ئەزموون و راهێنانی دەوێت، ئەو كات دەتوانێت كۆمەڵگە بەرەو ئاشتی ببات وە بە پێچەوانەشەوە.

2- میدیا دەتوانێت رۆڵ ببینێت لە دروست كردنی بریارو كاریگەری لەسەر دەسەڵاتداران كەواتە دەتوانێت وڵات و بریارەكانی وڵات بەرەو ئاشتی بەرێت.

3- میدیا رۆڵی دیبلۆماسی دەبینێت لە نزیك كردنەوەوە بەیەكگەیاندنی لایەنە نەیارەكاندا كەواتە دەتوانێت نزیكیان كاتەوە بیانهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ كە رێگەیەكی چارەسەرو دروست كردنی ئاشتیە.

4- میدیا پردی پەیوەندیە لە نێوان خەڵكدا دەتوانێت لە هەر كەشێكی تر رۆڵی میانگیری بگێرێت.

ئەمانەو چەند رێگەیەكی تر لەدەسەڵاتی میدیا كە لە روانگەی بەرهەمە جۆراو جۆرەكانی دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت بە پێی رای پسپۆران بە 3 قۆناغ دەتوانێت ئەو كاریگەریە دروست كات ماكفێڵد رۆبێرت لە زانكۆی هار ڤارد دابەشی كردوە بۆ ئەم هەنگاوانە:

1-زانیاری پێدان و مەعریفە ،كە میدیا لە قۆناغی یەكەمدا دەتوانێت زانیاری ومەعریفە بدات بە وەرگرەكان لەسەر ئەو قەیرانانەی یاخود تەنگەژانەی لە وڵاتدا هەن،هۆكارو دەرەنجامی نێگەتیڤی پۆزەتیڤی بۆ هاوڵاتیانی ولات روون بكاتەوە

2- گۆرینی هەڵوێست میدیا لە ڕیگەی هەنگاوی یەكەم رۆلی لە دروستكردنی ئاشتی دەتوانێت هەڵوێستی سلبی لایەنە نەیارەكان بگۆرێت بەرامبەری یەكتر لە رقەوە بۆ یەكتر قبوڵ كردن.

3-گۆرینی هەڵسوكەوت بەرامبەر یەكتری لایەنە نەیارەكان لە رەفزكردنی یەكترەوە بەرەو یەكتر ویستن كە بێگومان ئەمە بە هۆی خاڵی یەكەمەوە دەكرێت بەڵام پسپۆری دەوێت، هەروەك وڵاتانی پێشكەوتوو بەردەوام راهێنان بە رۆژنامەنوس دەكەن بۆ شارەزای لە چۆنیەتی دروستكردنی ئاشتیدا.

هەر بەهۆی بەكارهێنانی ئەم هەنگاوانە نموونەی هەندێك لەو وڵاتانانەی كە لە ریگەی بەرهەم هێنانی میدیاییەوە زاڵ بوون بەسەر قەیراندا:

1-لە كەنەدا رێكخراوێكی چارەسەری تەنگەژە بانگەشەیەكی كرد بۆ رۆژنامەنوسەكانی دەزگاكانی راگەیاندن كێ توانای بەرهەمهێنانی بەرهەمێكی هەبێت بە شێوەی بەزمە سات بۆ چارەسەری قەیران ، رۆژنامەنوسێك بردیەوە كە فیلمێكی دۆكیمێنتی بەرهەم هێنا بە ناوی 'بیری ناكۆكی لە مێژوماندا دابەش بووە' باسی ئەوەی كردوە كە چۆن لە منداڵیەوە لە قوتابخانە و ماڵەوە و كۆمەڵگە میدیا فێری بیری ناكۆكیمان دەكات،مناڵانی فەڵەستین وجولەكەكانی لە قوتابخانەكاندا بە نموونە هێناوەتەوە.

2-لە ئەفغانستان دوای ئازادكردنی، رادیۆی بی بی سی فیلمێكی دریژخایەنی بۆ بەرهەم هێنان بە ناوی " وڵاتێكی نوێ ژیانێكی نوێ" كە باسی دەكرد جەند ساڵە شەرو پارتەكان دابەشی كردون چۆن بە فیلم رۆحی پێكەوەژیانی تێدا دروست كردن.

4-كۆڵۆمبیا دوای بومەلەرزكە فیلمێكی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی وڵات لە كەمپەكاندا بەرهەم هێنا بە ناوی ' دراوسێ تازەكەت" كە چۆن ئەو خەڵكانەی لەو كارەساتە رزگاریان بوو بتوانن بەیەكەوە بە ئاشتی وڵات بنیات بنێن.

5-ئەفەریقیا لە ئەنگۆلا رێكخراوێكی تایبەت بە نەهێشتنی تەنگەژە ؛كۆنسیرتێكی سازدا بە بەشداری 1600 كەس لە هەموو ئەو خەڵكانەی شەریان بوو ،لەگەڵ 40 مۆسیقا ژەن بە جیاوازی هەموو رەگەزەكان بە ناوی' خەڵك داوای ئاشتی دەكات؛

ئەمەو چەندین نموونەی تری وڵاتان ئومێد دەكەین میدیاكانی ئێمەش بەرهەمی لەو جۆرانە بەرهەم بێنن بۆ چارەسەری كێشەی جیاواز لە عێراقدا.
 
لە( kurdiu) وە

AM:05:15:11/09/2014