نامەیەک بۆ ھەمو پزیشکێک
د. ھەڤین کمال شاهـ محەمەد

نامەیەک (بۆ ھەمو پزیشکێک کە لەم جۆرەن ) نەک بە گشتی:

1. دەزانیت ئەوە ناپاکی و خیانەتە پزیشک نەخۆشەکەی خۆی بفرۆشێت بە کۆمپانیاکانی دەرمان کە (دیاری، پارە، ڕۆشتن بۆ دەرەوەی وڵاتی .. گەشت کردن بۆ رابواردن ...ھتد ) پێ ئەبەخشن، تەنھا لەبەرئەوەی دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بنوسیت یان ئەویتر، بە مەرجێک بێگومانیت لەوەی جۆرێکی باشتر ھەیە و بەنرخێکی ھەرزانتریشە بەڵام ھی کۆمپانیایەکە کە ئۆفەری نیە.

ناپاکی و خیانەتە بەرامبەر نەخۆشەکانت کە دەیان فرۆشیت بە تاقیگەکان و شوێنی ئەشیعەو موختەبەرەکان کە گرانجانن، لەڕاستیشدا تەنیا لەبەر ئەوەیە رێژەت دەدەنێ
2. دەزانیت ناپاکی و خیانەتە بەرامبەر نەخۆشەکانت کە دەیان فرۆشیت بە تاقیگەکان و شوێنی ئەشیعەو موختەبەرەکان کە گرانجانن بە بۆنەی ئەوەی تەنیا متمانەت بەو تاقیگەیە یان ئەو ئەشیعەیە ھەیە، لەڕاستیشدا تەنیا لەبەر ئەوەیە رێژەت دەدەنێ، تۆزێک بەویژدان بە، با نەخۆشەکەت ئازاد بێت لەکوێ پشکنین دەکات یان ئەشیعە دەگرێت.
لەوەش خراپتر ئەوەیە کاتێک پێویستی بەپشکنینی زیادە نیە و پێویست بە ئەشیعە ناکات تۆ ھەمو پشکنینەکانی کەی وەلاوە دەنێیت و دەڵێیت دەبێت پشکنین و ئەشعەی تازە بکەیت.

3. دەزانیت ناپاکی و خیانەتە کە نەخۆشەکەت لەکاتی منداڵ بوندا پێویستی بەنەشتەرگەری نیە و دەتوانێت بە سروشتی بیبێت، کەچی تۆ تەنھا لەبەر پارەی نەخۆشخانەی ئەھلی پێی دەڵێت دەبێت نەشتەرگەری بکەیت.

4. دەزانیت خیانەتە وەستانی نەشتەرگەری لەنەخۆشخانە حکومیەکاندا (ھەرچەندە بە داخەوە لای ئێمە ھەندێ جار دەسەڵاتی پزیشکی تیا نیە ) تەنیا بۆ ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەھلیەکاندا زیاد بکات و نرخێکی خەیاڵی دابنێت لەسەریان کە پشتی نەخۆش دەشکێنێت، دەزانیت ھەندێک نەخۆش ناچارن چیان ھەیە بیفرۆشن بەکەمترین نرخ، شکۆیان بشکێنن، قەرز بکەن تەنیا بۆ ئەوەی ئەوە پارەیە دابین کەن کە تۆ داوا ئەکەیت.

5. پزیشکی بەڕێز دەزانیت خیانەتە کە لە نەخۆشخانەیەکی ئەھلیدا مناڵێکی تازە لە دایک بو پێویستی بە (خدج) نەبێت و بەڵام تۆ ھەر بینێریت تەنیا لەبەر پارە.

6. دەزانیت چاوبرسێتی و ناپاکییە لەگەڵ نەخۆش کە دەیبەتە نەخۆشخانەیەک پێشەکی دەزانیت پێداویستیەکانی ئەوی لێ نیە، دەیھێڵیتەوەو کۆڵێک پارەی پێ سەرف ئەکەیت لە دوایدا پێی دەڵێیت داوای لێبوردن دەکەم دەبێت بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تر، بەمەرجێک لە سەرەتاوە دەتزانی ئەو نەخۆشخانەیە نەگونجاوە.

7. دەزانیت چاوچنۆکی و ناپاکییە نرخی خەیاڵی دابنرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنانەی دێن و نەخۆش دەگوازنەوە لە حاڵەتە نەخوازراوەکاندا کە پێویست دەکات بە زوترین کات بگوازرێنەوە.

8. کارمەندی تەندروستی ئازیز، پەرستیاری بەڕێز، کارمەندی تاقیگە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەزانیت ناپاکییە لە کارە مرۆڤایەتیەکەت کە وەسفی دکتۆرێک دەکەیت و نەخۆش دەنێریت بۆ لای تەنیا لەبەر ئەوەی بڕیاری داوە رێژەیەکت بداتێ و لەناخیشتدا دەزانیت تەنیا بازرگانەو پزیشک نییە.

پرسیارەکە ئێستا ئەوەیە؟
- ئایە ئێمە زانستی پزیشکی دەخوێنین بۆ ئەوەی لە بواری پزیشکیدا پێش بکەوین و خزمەتی نەخۆشەکانمان بکەین، یاخود بۆ ئەوەی سواری کۆڵی خەڵک بین و بیان چەوسێنینەوە؟!

- ئایە تۆ پزیشکیت فێری مرۆڤایەتی و میھرەبانی بویت، یاخود فرۆشیاریت تەنیا بۆ قازانج ھەوڵدەدەیت بە چاوچنۆکی و چاوبرسێتییەوەو نەخۆشەکەت دەفرۆشیت بەرامبەر قازانجێکی زیاتر؟! .... ھتد و زۆر شتی تر کە بوار نییە بیڵێم.

پزیشکبون پابەندبون و ئیلتزامێکی ئەخلاقییە کە بنەما و روڵی خۆی ھەیە
ھاوڕێیان، برادەران ..
پزیشکبون پەیامێکی زۆر بەرزە، کارێکی مرۆڤانەیە کە ھەمو کەس بۆی ناگونجێت بیکات ..پزیشکبون پابەندبون و ئیلتزامێکی ئەخلاقییە کە بنەما و روڵی خۆی ھەیە کە نەنوسراوە پێویستە پزیشکەکان لە دڵیاندا ھەڵیگرن نەک لە گیرفانیان.

سڵاوێکی گەرم بۆ ئەو پزیشکە شەرەفمەندانەی کە خاوەنی ویژدانێکی بەخەبەرن لەھەر کوێیەکی دنیادا بن، کە ناتوانین پاداشتی ماندوبونیان بدەینەوە بەسوپاس و پیاھەڵدان، بەڵام پاداشتیان لای خوای گەورەو میھرەبانەو لە رۆژی دواییدایە، بە ھەمو ماڵی دونیا ناتوانرێت ھەڵبسەنگێنرێت.

بەڕێزان ویژدانی خۆت تەنیا بەرپرسی ئەخلاقی و چاودێریکەری گەورەی تۆیە، تەنیا بەویژدانت دا بچۆرەوە بۆ جارێک، لەبەرئەوەی تەنیا کلیلی خۆشبەختی ویژدانێکی ئاسودەیە.

من ویژدانی مرۆڤایەتی ھەمو پزیشکێک دەدوێنم لەم وڵاتە خۆشەویستەم دا .دوای ئەوەی ئەم گەندەڵکاری و خاڵە نەگەتیڤانە بونەتە ھۆی سەرگەردان بون و مردن و شێواندنی ژیانی چەندەھا ھاوڵاتی کەمدەست و کەم دەرامەت ..بەبێ ھیچ ترسێک لەویژدان، لەخوای گەورە، یاخود تەنیا میھرەبانی.



* وەڕگێڕاوە لە عەرەبییەوە بە دەستکاریەوە بەپێی کۆمەڵگای خۆمان.


سبه‌ی‌ 

AM:06:02:25/06/2019