كه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌م. له‌پڕ ته‌ماشا ئه‌كه‌م. وه‌ك دوێنێ بێت وایه. نه‌خێر وه‌ك پێرێ بێت وایه. له جارانی ڕادیۆدا ده‌نگوباسی ئه‌وكاته- وه‌ك بڵێین سه‌عات (نۆ)ی شه‌وی له‌نده‌ن هه‌ر ئه‌وه بوو كه گوێت لێده‌گرت، ئیتر له سه‌عاتێكیتردا ئه‌وه دووباره نه‌ده‌بۆوه.
ئه‌وه‌ی گوێیان له ڕادیۆ ده‌گرت. چه‌ند كاتێكیان لابوو كه گوێیان له چه‌ند (محه‌ته) یه‌ك ده‌گرت. ڕه‌نگه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره ده‌نگوباسێكیان تێدا بوو. به‌ڵام ئێستا وه‌ك ووتم- هه‌واڵی دوێنێ و پێرێ له‌و ژماره ته‌له‌فزیۆنه‌دا كه سه‌یری ده‌كه‌م- پیشان ده‌درێته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه زۆری ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌ر له‌یه‌ك ده‌چن ئه‌وه نه‌بێ كه باسی سه‌ركه‌وتنێكی پێشمه‌رگه ده‌كرێ هه‌رلایه ده‌ڵێ: (من بووم-من) (ئێمه بوین). وه‌ك لایه‌نه‌كانیتر له مه‌یداندا نه‌بووبن.
لێم ده‌پرسن هۆی ئه‌مه چی یه. بۆ جاری دووهه‌م و چه‌ندهه‌م ده‌ڵێم مه‌سه‌له هه‌ر ئه‌م زۆربێ و بۆربێ یه یه. ئیتر ده‌نگوباسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ر سه‌ری سه‌عاتێك دووباره كرێته‌وه‌و هه‌مووی چه‌ند سه‌عات له‌سه‌ریه‌ك بووترێته‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێك كارم ده‌درایه ده‌ست. ئه‌وه كه‌ناڵی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنم كه‌مده‌كرده‌وه و ڕۆژنامه‌و گۆڤاریشم كه‌م ده‌كرده‌وه. با بڵێین كه‌ناڵی (گه‌لی كوردستان) له سلێمانی بێ یا له هه‌ولێر یا له كه‌ركووك یا له به‌غدا زیانی چی ده‌بێ. بۆ ته‌كنیكی ئێستا هه‌ر هه‌واڵێك بێت له‌یه‌ك كاتدا به ته‌له‌فوون یا ئیمێڵ ده‌گه‌ینرێ به لایه‌كانیتر و له یه‌كه‌م (بڵاوكراوه‌دا-واته نشره) بڵاو ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌تا نه كاتی ده‌نگوباسه نه‌هیچ به خه‌تی سوور له ژێره‌وی شوشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا ده‌نوسرێ:
(به‌په‌له) و هه‌واڵێك بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌ندێجار هه‌ر له‌ژێره‌وه به چه‌ند دێڕ به‌یاننامه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ڕه‌نگه فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاندن كه ژماره‌یان زۆره ئه‌مه‌یان پێ ناخۆش بێ- خه‌میان نه‌بێ كار بۆ هه‌موویان ده‌دۆزینه‌وه. بۆ كاته‌كانیتری ته‌له‌فزیۆن- ئه‌وه فلیمی جیهانی زۆر‌و زه‌به‌نده. ده‌توانن كۆن و تازه پیشان بده‌ن و هه‌ر له‌سه‌ر فلیمه‌كه‌ش خه‌ڵك و كادر فێری وه‌رگێڕانی ئینگلیزی یه‌كه یان فارسی یه‌كه.. هتد بكه‌ین.
هه‌ر بۆ فلیم- لای من هه‌ندێك فلیم و ئه‌كته‌ر هه‌ن كۆن نابن. به‌ڵام گه‌نجی ئێستا هیچیان له‌باره‌وه نازانن. بۆ نمونه: له وه‌نده لاو چه‌ندیان شارل شاپلن ده‌ناسن؟ ڕه‌نگه كه‌م. له‌كاتێكدا گه‌نج یا به واتای ئێستا ووته‌نی (مێرد منداڵ) بووم. له تاقه سینه‌ماكه‌ی سلێمانی فلیمه بێده‌نگه‌كانیم دی بێ- دیاره ئه‌و كاته‌ی ئه‌و فلیمی بێده‌نگی ده‌ركردووه هێشتا سینه‌ما هه‌ر (بزووتنه‌وه) بوو بێت و ده‌نگی په‌یدا نه‌كردبێ دووایی ده‌نگداریش په‌یدا بوو. ئه‌و فلیمانه‌ی ئه‌و گیانی كۆمیدیاشی پێ ده‌به‌خشین و هه‌ندێ بیری چینایه‌تیشی له مێشكماندا ده‌چه‌سپاند. باوه‌ر ناكه‌م كه‌س هه‌بێ- پله‌ی زانین و هۆشیاریی هه‌ر چه‌ندێك بێت. ئێستاش سوود له فلیمی (ڕووسیای زێڕ)ی نه‌بینێ.
خۆزگه پێش بڕكێ یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌كرا وابزانم بێ سوود نه‌ده‌بوو.
ئه‌مانه هه‌موو پێشنیازن بۆ رزگار بوونێك له‌م (زۆربێ و بۆربێ)یه‌و بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م دووباره و سێ باره بوونه‌وه‌یه و بۆ پێشخستنی ڕاگه‌یاندنمان.
هه‌ر پێشكه‌وتوو بێت
كوردستانى نوێ