پێگەو و رۆڵی ژن لە كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (1991-2019)
گەلاوێژ خدر
بەهێزكردنی پێگەی ئافرەت لە تەواوی جومگەكانی حكومەتی هەرێمدا، وەك لە پرۆسەكانی بەرێوەبردنی وەزارەتەكان، پرۆسەی چاكسازی و گۆڕانكاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندووتیژی بەهەند وەرگرتنی پلان و پرۆژەكانیان بە مەبەستی گۆرانكاری، لە یاسایی حوكمرانی و بونیادنانی كۆمەلگەیەكی تەندروست گرینگی و بایەخی خۆی هەیە. دەتوانین بڵێن رۆلی ژن و گروتینەكانی بۆ بە دەستهێنانی مافە سیاسی و یاسایی و مەدەنییەكان لە دوای ساڵی 1991 دەستێپیكرد، بەهۆی ئەو كەشە نیمچە ئازادەی بۆ كوردستان دروستبوو، كابینەی یەكەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوەزەندە ئەكری بە(ففتی بە ففتی) كە وەزارەتەكان دابەشكران لە نیوان پارتی و یەكیتی بە یەكسانی، لەم كابینەیەدا تەنها یەك وەزیری ژن هەبوو لە كۆی هەموو وەزارەتەكان، ئەویش "كافیە سلیمان"بوو لە پشكی یەكیتی كە وەزیری شارەوانی بوو و پارتی هیچ وەزیریكی ژنی لەم پۆستانەدا دانەنا. بەلام بەهۆی ناكۆكی ناوەخۆیی ئەم كابینەیە تەنها یەك ساڵی خایاند و دەستی لە كاركیشایەوە.

لە سالی 1993 كابینەی دووم دانرا بە سەرۆكایەتی (كۆسرەت ڕەسول) تا ساڵی 1994 بەردەوام بوو. تاكو شەری ناوەخۆ لەم كابینەیەش پیگەی ژن هەروەك كابینەی یەكەم مایەوە، تەنها یەك وەزیری ژن هەبوو ئەویش "كافیە سلیمان" وەزیری وەزارەتی ناوبراو لە كابینەی یەكەم، ساڵی 1994تا 1998 شەری برا كوژی ڕوویدا، كاروباری پەرلەمان هەڵپەسێردرا، بەڵام حكومەت دابەشبوو بۆ حكومەتی سلێمانی كە یەكێتی بەڕێوەی ئەبرد و حوكمەتی هەولێر كە پارتی بەڕێوەی ئەبرد. لەم قۆناغەی شەر پیگەی ژن بە تەواوی لاوز بووە، ئەگەرچی لە ماوەی شەری ناوەخۆی ئافرەتەكانی كوردستان رۆڵێكی ئاشتیخوازانەیان گێڕا، لەڕێگەی پەیامەكانیانەوە ناردیان بۆ هەردوو سەركردایەتی كە ئاشتی بەرپا بكەن، بەڵام لە كۆتایی سالی 1998 ئاشتبوونەوەی هەردوو حیزب لە سەر دەستی ژنێكی ئەمەریكی بوو بە ناوی (مادلین ئۆلبرایت)كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بوو، ئەمە جێگایی پرسیارو سەرسورمانە كە تەواوی ئافرەتانی نەتەوەكەت داوای ئاشتبوونەوەی هەردوولایەن بكەن، بەڵام ئاشتبوونەوەیان لەسەر دەستی ئافرەتێكی بیگانە بیت!

كابینەی سێیەم و چوارەم هەر بەردەوام بوو لەسەر دوو ئیدارەیی، پیگەی ژن لە كابینەی سێیەم و چوارەم لە سنووری هەولێر زۆر لاواز بوو، كەتەنها یەك وەزیری ژن دانرا كە ئەویش "نازەنین محمد" كە هەر لە شوینی" كافیە سلیمان "دانرا بوو بە وەزیری شارەوانی. ئەوەی جێگەی پرسیارە، بۆ ئەبێت لە زۆربەی كابینەكان وەزارەتی شارەوانی بە ئافرەت بدرێت؟ ڕەنگە لە كورتترین وەڵامدا هۆكارەكەی ئەوە بێت كە وەزارەتی شارەوانی وەك وەزارەتێكی گرنگ و كاریكەر سەیر ناكرێت بۆیە پۆستەكە بە ئافرەت پڕ دەكرێتەوە. لە كابینەی چوارەمیشدا جگە لە (نازەنین محمد)، هاوكات (نەسرین بەرواری)ش پۆستی وەزیری پێدرا، لەسلێمانی لە كابینەی سێیەم و چوارەم (2001-2006) "نەرمین عوسمان" بە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بوو"شەونم عەبدلقادر"وەزیری پەروەردە "پەروین بابەكر"وەزیری پیشەسازی "پەخشان حەفید"وەزیری مافی مرۆڤ و "د.ئەختەر نەجمەدین"وەزیری خویندنی باڵا بوون، پێگەی ژن لە سلێمانی دوو هَیندەی نیوەی پێگەی ژن بوو بە بەراورد بە ئیدارەی هەولێر.

لە هەولیر لە ماوەی ئەو 9 سالەدا،2ژن وەزیر بوون لە سلیمانی لە ماوی 5 سالدا 5 ژن وەزیر بوون لە هەمان دوو كابینەدا،لە سالی 1994 تا 2005 پارتی دوو وەزیری ژنی هەبوو،یەكیتیش 6 وەزیری ژنی هەبوو
كابینەی چوارەم سیاسی یەكسانی،لەم كابینەیەدا سالی 2005 سیاسی یەكسانی بەسەركردایەتی

"نیچیرڤان بارزانی"راگەیندرا لە بەرواری 8 ی ئازاری 2005 لە ریورسمیكی شایستەدا خاتوو "مەهاباد قەرەداغی"بە راویژكاری نیچیرڤان بارزانی بۆ پرسی یەكسانی هەلبژیردرا،سیاسەتی یەكسانی یەكیك بوولە گەورەترین دەسكەوتەكانی حكومەتی هەولیر دەرحەق بە پیگەی ژنان كە ئەم سیاسەتە خاوەن پرۆژەی گەورە و كاریگەر بوو بۆ زیاتربە شداری كردنی ژنان لە كابینەكانی حكومەتی هەریم وە كابینەی پینجە م كە زیاتر ناسراوە بە كابینەی یەكگرتنەوە لەسالی (2006-2009)پارتی و یەكیتی بە لیستیكی هاوبەش دا بەزین كۆتایی بە دوو ئیدارەی هات لە هەریمی كوردستان بە سەركردایەتی نیچیرڤان بارزانی و جیگرەكەی عومەر فەتاح كۆی وەزیرەكان 46 وەزیر بوون 9 یان وەزیری هەریم بوون وە 33 شیان تەنها جانتایی وەزارەتیان پی درا كەئەمە زۆر نا یاساییە!لە م كابینە پیگەی ژن زۆر لاواز بوو،كە كاردانەوەوی نارەزای ژنانی بەدوای خۆی هینا،پارتی دوو وەزارەتی دابە ژن ئەوانیش وەزارەتی كارووباری شەهیدان وەزارەتی شارەوانی بوو،یەكتیش هیچ وەزارەتیكی نەدابە ژن،بە لام بە هۆی ئەم پەیامە نارەزایانەی ئاراستەی سەركردایەتی یەكیتی ئەكرا،وەزیریكی ژنیان دانا بە بی وەزارەت!ناوی وەزیری هەریمیان لینا لە كۆتایی ناویان لینا وەزیری هەریم بۆ كارووباری ئافرەتان ئەویش "جینان قاسم "بوو ئەگەر سەیر بكەین لە هیچ یاسایك و هیچ ولاتیك ناكری وەزیر دابنری بە بی وەزارەت بەلام لەم كابینە دانرا كە ئەو پەری نایاساییە!

كابینەی شەشەم سالی 2009-2013
پیگەی ژن لەم كابینەیە جیاواز لە هەموو كابینەكانیتردیتە بەرچاو بە هۆی ئەو گۆرانكاریەوە سیاسیەی لە هەریمی كوردستان روویدا كە كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ریژەی بەژداری ژنان دانا لەناوندی بریار دانان دا بە تایبەتی لە سەركردایەتی هەموو حیزبەكان و لە پەرلەمان و تەنانەت لە ئەنجومەنی پاریزگاكاندا دەنگی دایەوە لە كابینەی شەشەم پارتی و یەكیتی كە بە یەك لیست دابەزین كە چوار سالی سەرۆكایەتی دابەشكرا لە نیوانیان."بەرهەم سالح"سەرۆكی كابینەكە بووئەم كابینەیە لە پارتی و یەكیتی ئۆپۆزسیۆن گۆران و دوو حیزبی ئیسلامی پیك هاتبوو،كابینەی شەشەم لە 29وەزیر پیك هاتبوو تەنها یەك وەزیر ژن بوو ئەویش "ئاسۆس نەجیب "بوولە پشكی وەزیرەكانی یەكیتی كە وەزارەتی كاروباری كۆمەلایەتی پیدرا ئەم وەزارەتە توانی ئەنجومەنی بالای كارووباری خانمان دابمەزرینیت لە سالی 2011كە دەست پیكیكی باش بوو بۆ ژنی كورد،توانی چەندین ستراتیژی نیشتیمانی رابگەینیت كە ئەم ستراتیژیە پربوون لە میكانیزمی باش بۆ ئافرەتی كورد.

كابینەی هەشتەم(2013-2017)ناسراوە بە حكومەتی بنكە فراوان ،بەسەركردایەتی نیچیرڤان بارزانی وجیگرەكەی قوباد تالەبانی كابینەی هەشتەم پیك هات ئەم وەزارەتە لە 23 وەزیر پیك هاتبوو تەنها 1 دانەیان ژن بوو ئەویش "نەورۆز مەولود "وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە پشكی پارتی،ئەم كابینەیە پیناسە ئەكریت بە كابینەی بنكە فراوانی نیرسالاری و بی ئۆپۆزسیۆن.كابینەی 9 بە سەركردایەتی مەسروو بارزانی كە لەم ماوەیەدا وەزیرەكانی راگەینرا كە لە 3 حیزب پیك دین (پارتی ،یەكیتی،گۆران).وەك دیارە كە تەنها 3 وەزیری ژن دانرا كە ئەمە لە ئاست چاوەروانی خەلكی كوردستان بە تایبەت چینی ژنان نەبوو بە داخەوە 

لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو دەرەنجامەی كە هیچ حكومەتێك بەبێ بەژداری كارای ژنان سەركەووتو نابێت، پێویستە دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداری ژنان لە كاروباری سیاسی بەگشتی و وەزارەت و دەستە گرنگەكانی برەخسێنرێت، چونكە بەبێ بەشداری كاریگەری ژنان ئەوا كەموكوری بەرچاو لە جومگەكانی حوكمڕانی دروست دەكات، چونكە بە درێژایی مێژوودا، ئافرەت و ژنانی كورد ڕۆڵی كاریگەرو بەرچاویان هەبووە لە سێكتەرەكانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیدا.


زاری‌ كرمانجی‌  

AM:10:46:25/07/2019