ریفۆرم و نوێخوازی
شەنگە هاوار كاكەیی‮‬
مەتڵەب و خواستی‮ ‬جەماوەر كە ئاراستەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەدەر لە دابینكردنی‮ ‬ماف و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬وەكو ئاو و كارەبا و قوتابخانەی‮ ‬مۆدێرن و رەخساندنی‮ ‬هەلی‮ ‬كار و‮…‬هتد،‮ ‬بەدەر لەمانە هەمووی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬خەونی‮ ‬بەدەوڵەتبوونە، وە بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬ئەو بۆشاییە رۆحییەش كە بەرجەستە بووەو چەقیوە لە دڵ و دەروونی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردیدا،‮ ‬هەمیشە پارتی‮ ‬دایك دەستپێشخەر بووەو تاكە پەناگەی‮ ‬ئارام بووە بۆ ئەو خەون و خولیایانەی‮ ‬كەوا زیاتر لە چل ملیۆن كورد گیرۆدەی‮ ‬بوونە‮. ‬


بۆ ئەو رەسەنایەتییە لەمێژینەیەی‮ ‬كە هەیەو درەوشاوەیە وەكو شەبەنگی‮ ‬خۆرەتاو،‮ ‬كە لە هەنگاوە كردارییەكانداسەلمێندراوە كەوا پارتی‮ ‬دایك بارتەقای‮ ‬هەر لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنیەوە،‮ ‬ئەم بارە قورسەی‮ ‬خستۆتە ئەستۆی‮ ‬خۆی،‮ ‬تا ئەم ئانوساتەش وەكو كارنامەیەكی‮ ‬حزبی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬زۆری‮ ‬ناوە،‮ ‬لە هەموو ئەم هەنگاوانەش بەتەنیا نەبووە،‮ ‬بەڵكو بەهیمەت و بە پشتیوانی‮ ‬جەماوەر برەوی‮ ‬بەخەباتی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬داوە و لەرێزبەندی‮ ‬یەكەمدا بووە وەكو سەنتەرئایدیال سەر بە ئەجیندایەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بووە،‮ ‬دیاریشە گردبوونەوەی‮ ‬جەماوەر لەدەوری‮ ‬پارتی‮ ‬دایكدا بۆ هاتنەدی‮ ‬ئەو خەونە لەمێژینەیە كە لە خەوننامەی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردیدا بۆتە ختۆكە،‮ ‬هەڵگری‮ ‬یەك واتایە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تاكە پارتی‮ ‬نەتەوایەتییە كە موتوربەی‮ ‬رووكەشبوونی‮ ‬دروشمەكان نەبووەو ئەم ئافاتەی‮ ‬بەزاندوە و ئەمەش شەرعیەتی‮ ‬هێزی‮ ‬پارتییە كە هەناسەی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬كە هەردەم موحتاج وپێویستییانە وەكو خواردن و خۆراك،‮ ‬وەكو ئاو و هەوا‮.. ‬
هەرچەندە گۆڕەپانی‮ ‬كوردی‮ ‬بە دیاردەی‮ ‬فرەحزب و پارتی‮ ‬رەنگاوڕەنگ ئاڵێندراوە،‮ ‬ئەمەش كەشێكی‮ ‬تەندروستە بۆ پێشخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هەرێم‮. ‬


بەڵام،‮ ‬هەر پارتی‮ ‬دایك بێ ركابەرە و تاكە پارتیشە خاوەن روئیاو پەیڕەو و پرۆگرامێكی‮ ‬نەتەوەییە كە بەهیچ شێوەیەك قابیڵی‮ ‬قەبووڵ نییە ئەم دەستوورە بگۆڕێ لەژێر هیچ هەرەشەو گوشارێك كە رووبەڕووی‮ ‬بووبێتەوە‮ ‬یام رووبەڕووی‮ ‬ببێتەوە‮. ‬بەڵام پارتە بچووكەكان،‮ ‬چوونكە رەهەندە نیشتمانییەكەیان لاوازە و لەیەك بازنەدا چەقبەستوو بوونە،‮ ‬ئەوا رۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ پێگەی‮ ‬جەماوەریان لە كەمبوونەوە دایە و وەكو مەكاتبی‮ ‬بزنس و بازرگانی‮ ‬جێگای‮ ‬خۆیان لەناو دڵ و دەروونی‮ ‬جەماوەردا كردۆتەوە،‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬حزبی‮ ‬دایك كەوا جەماوەرەكەی‮ ‬هەمیشە لەهەڵكشانە و ئێستاش كە بەرەو كۆنگرەی‮ ‬چواردەمین هەنگاوەكان بەرقەرارە،‮ ‬پێشبیینی‮ ‬ریفۆرم و نوێخوازی‮ ‬لە خولیاو خەون و لە ئەندێشەی‮ ‬جەماوەرو كادیرانی‮ ‬ئەو پارتەدا دەخولێتەوە،‮ ‬چونكە گرنگی‮ ‬ئەم چواردەمینە لەوە چڕكراوەتەوە كەوا بەرواری‮ ‬بەستنی‮ ‬پاش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمە مەزنەكەمانە و هەروەها پاش دامەزراندنی‮ ‬ئەم كابینەیە تازەیەیە كە بە سەرۆكایەتی‮ ‬رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬هاتۆتە كایەوەو‮ ‬یەكێك لە كارە گرنگەكانیشی‮ ‬هەنگاونانە بۆ دامەزراندنی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬موئەسەساتی‮ ‬و پرۆفیشناڵ و دەستپێكی‮ ‬ئەم حكوومەتەش بە شكاندنی‮ ‬داشە بەردەكانی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەمەش‮ ‬یەكێك بوو لەو مژدانەی‮ ‬پێشتر سەرۆك بارزانی‮ ‬بەخشیبوویە قاعیدەی‮ ‬حزب و جەماوەر‮.. ‬ئەمانەش هۆكارگەلێكن كەوا ئەجیندای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكرات كە لەسەر بنەمای‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و دیموكراسیەت دامەزراوە چەندە دەوڵەمەندەو چەند دەوڵەمەنتریش دەبێ و تموحی‮ ‬جەماوەری‮ ‬پارتیش گەورەتر دەبێ لەوەی‮ ‬كە هەیە،‮ ‬ئەویش بە پەڵهاوێشتن بۆ ریفۆرم و نوێبوونەوە و نوێخوازی‮ ‬هەنگاوەكان،‮ ‬خۆ ئەگەر چاو بخشێنینەوە بە ریلازەكردنی‮ ‬كۆنگرە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكاندا،‮ ‬دەبینین لە بەستنی‮ ‬هەر كۆنگرەیەكدا هەڵگری‮ ‬ئیماژ و خەسڵەتی‮ ‬تایبەت بەخۆیەوە گرێدابوو،‮ ‬لەوانە كات و زەمەن،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نێوخۆیی،‮ ‬بەڵام بەستنی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬ئەمجارە وێڕای‮ ‬دووبارەبوونەی‮ ‬میكانیزمەكان،‮ ‬لەم كەشە پڕ‮ ‬باوەڕەدا،‮ ‬هەڵگری‮ ‬سیمایەكی‮ ‬تازەیە و دڵنیام سەرۆك بارزانی‮ ‬بەدانی‮ ‬مژدەیەكی‮ ‬وەكو دڵنیاین دڵنیا،‮ ‬سوپرایزێكی‮ ‬گەورە لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە دەبەخشرێتە هەناوی‮ ‬پەیڕەو و پرۆگرامی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بۆ تامەزرۆیی‮ ‬جەماوەرەكەی،‮ ‬چوونكە هەگبەی‮ ‬ئەم جارەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گەلاڵەڕێزان بووە بە عەتری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ناكرێ بە خەیاڵێكی‮ ‬یۆتۆبیاوی‮ ‬ئەژماری‮ ‬بكەین،‮ ‬یاخود بڵێین پێشبینی‮! ‬چونكە لەتاقیكردنەوەی‮ ‬بەختی‮ ‬مرۆڤ پێشبینی‮ ‬كردن مەحاڵە و بەدی‮ ‬ناكرێ،‮ ‬بەڵام لە سیاسەت پێشبینی‮ ‬زۆر بەسانایی‮ ‬دەكرێ تا گەیشتن بەو چركەساتە‮.‬


جەماوەری‮ ‬پارتی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬رۆژێكی‮ ‬نوێ و هەنگاوێكی‮ ‬نوێیە،‮ ‬چونكە جەماوەر مێشكی‮ ‬بەسەربەخۆیی‮ ‬راهاتووە و رامكراوە كەوا كارێزمای‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ناهێڵێت تای‮ ‬تەرازوو شەت و خوار و لاسەنگ بێ لە بەرجەستەبوونی‮ ‬عەدالەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬و گەڕانەوەی‮ ‬شكۆ بۆ ئەو كادیرانەی‮ ‬كەبێ بەرژەوەندی‮ ‬مافی‮ ‬حزبیبوونیان وەكو پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەو هەموو ئەو خەونانە لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك دێتەدی‮. ‬هەر ئەمەش تاكە هۆكارە كەوا هەموو ئایدیۆلۆژییەكانی‮ ‬بەزاندووە و بووەتە نەخشە رێگەیەك بۆ بەردەوامیەتی‮ ‬حزبی‮ ‬دایك،‮ ‬ئا لەم كەشە تەندروستە پر دڵنەواییە گەرمەدا چاوەڕوانی‮ ‬زەمینەسازییەكەی‮ ‬تازەی‮ ‬سەرۆكین بۆ كادیرانی‮ ‬پارتی،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬جڵەوی‮ ‬دەسەڵات لە قاڵغێكی‮ ‬نوێ بكەوێتە گەڕ‮ ‬بەرەو ئایندەیەكی‮ ‬گەش و گەشاوەتر‮.


‮❊ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮ ‬زانكۆی‮ ‬حیكمە بەیروت‮‬




خه‌بات 
AM:02:14:16/11/2019