کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
کێ بەرپرسە لەم پاشەگەردانییە
جەلال دەباغ
چەند ساڵێک لەمەوبەر کە ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندیی حیزبی شیوعی کوردستانبووم، لە هەولێر سەرنجمان دا کە رۆژی دانانی رۆژنامەکە، بەهەڵە لەسەر لاپەڕەی یەکەمی(ڕێگای کوردستان) نووسراوە(نیسانی ١٩٤٤) لە جیاتی (نیسانی ١٩٤٥).
لەسەر لاپەڕەکانی ئەوکاتی (رێگای کوردستان) کە درێژەپێدەری رۆژنامەی (ئازادی) یە، چەندان وتارمان بڵاوکردەوە کە یەکەمین رۆژنامەی نهێنی حیزبی شیوعی عێراق بەناوی (ئازادی) لەدوای کۆنگرەی یەکەمی حیزب(١٩٤٥)و پاش دامەزراندنی لقی کوردیی حیزب کە پاشان بووە لقی کوردستان، لە نیسانی ١٩٤٥دا دەرکراوەو، هاوڕێ مەلا شەریف مەلا عوسمان ڕەنگەرێژانی یەکەمین بەرپرسی بووەو بە سەرپەرشتیی هاوڕێ یوسف سەلمان یوسف(فەهد) دەرکراوە.
دوو هاوڕێمان لە ڕاگەیاندن هەرسوربوون لەسەرئەوەی مێژوی دامەزراندنی (ئازادی) نیسانی ١٩٤٤و دوای یەکەمین کۆنفرانسی حیزبە (١٩٤٤).
منیش بە چەند وتارێک و بەڵگەی حاشا هەڵنەگرو وێنەی ژمارەی ئازادیی ئەو سەردەمە سەلماندم کە (ئازادی) لە نیسانی ١٩٤٥ داو دوای دامەزراندنی لقی کوردیی حیزب چاپ و بڵاوکراوەتەوە. لەسەر ڕۆشنایی ئەم ڕاستییانەو بەبڕیاری حیزب ئەو هەڵەیە ڕاستکرایەوە.
بەڵام مایەی سەرسامییە کە لەگەڵ سەرلەنوێ دەرکردنەوەی (ڕێگای کوردستان) دا دیسان ئەو هەڵەیە دووبارە کرایەوەو، نامەشم بۆ حیزب نووسی کەئەو هەڵەیە ڕاست بکەنەوە. ئەگینا بێدەنگ نابم، کەچی هەرگوێیان نەدایەو لەسەر ئەو هەڵەیە بەردەوامن، ئەمەش ئەگەر پاشەگەردانی نەبێ و بێسەروبەری نەبێ و سوربوون لەسەر هاڵە نەبێ، دەبێ ناوی چی لێبنرێت؟!!
ڕێگای کوردستان
AM:07:12:15/01/2020
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
بهوێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامهنوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
ئاڵا شاڵی
دەستی کار نەک کۆچبەر
د. سامان فەوزی
ههواڵى چهواشه، گرفتێكى گهورهى سهردهم
ژمارە:4
بەروار:01.04.2024
ئەرشیف
هاوکاران