توند‌و تیژی بەرامبەر ژنان بەردەوامە! دەبێت له‌دوای 25 نۆڤەمبەر چی بکرێت؟
رۆژی 25 نۆڤەمبەری هه‌موو ساڵیک رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه دژ به ژنان ، ئه‌م رۆژه بۆته هێمای خه‌باتی ژنان و هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی.
له‌ڕوانگەی مێژووییه‌وه ده‌ستنیشانکردنی رۆژی 25 نۆڤەمبەر به رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یادی کوشتنی ( خوشکانی میرابال) .
خوشکانی میرابال پێکهاتبوون له سێ خوشک که ئۆپۆزسیۆن و چالاکی سیاسی بوون له کۆماری دۆمنیکان دژ به سیستمی حوکمڕانی دیکتاتۆری (رافاییل تروخیلو) که ئه‌و کات فه‌رمانڕه‌وای دومنیکان بوو. له ساڵی 1960 به‌شێوه‌یه‌کی وه‌حشیگه‌رانه ئه‌م سێ خوشکه له‌لایه‌ن پیاوانی رژێمه‌وه تیرۆرکران.
خوشکانی میرابال له چوارچێوه‌ی رێکخراوێکی سیاسی به ناوی ( بزووتنه‌وه‌ی چوارده‌ی یونیو) خه‌باتی سیاسی‌یان دژ به رژێمی دیکتاتۆری به‌ڕێوه برد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به تیرۆکردنیان کۆتایی هات. له‌و کاته‌وه ئه‌م خوشکانه بوون به هێمای خه‌باتکردن بۆ ئازادی و یه‌کسانی و کۆتایهیێنان به چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە17ی دیسمبەری ساڵی 1999، بڕیاریدا 25 ی نۆڤەمبەر رۆژی تیرۆرکردنی ئه‌وان، وه‌ک رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان بناسێنێت.
توندوتیژی ره‌گه‌زی دژ به ژنان مێژوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، درککردن و تێگەیشتنی مرۆڤ لەئاست هەموو ئەو توندوتیژیی و جیاکارییە رەگەزی و پێشلکردنەی مافی ژنان کەهەیە ئەستەم نییە، بەڵام ئاسانیش نییە تا تێبگەیت کە خواستی پیاوسالار بۆچی بەو جۆرەیە!
توندوتیژی و کوشتن و دەست درێژی هەموو جۆرەکانی تری ئازاردان کەبەرامبەر ژنان دەکرێت، رەهەندێکی مێژووی هەیە ، ئەم حاڵەتە لەکلتووری داسەپێنراوی پیاوسالار‌و دینەوە سەرچاوەی گرتووە. سەرەڕای ئەوەی ئێستا مرۆڤایەتی قۆناغی زۆری تێپەڕاندوە، هەر لەرێزگرتنی مرۆڤ و بەشارستانی کردنی جیهان و پێشکەوتن لەهەموو بوارەکاندا، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا نەتوانراوە رێگە لەتوندوتیژی بیگێرێت و دونیایەکی ئارام بۆ مرۆڤەکان فەراهەم بکرێت.
جگە لەوەش کۆمەڵێ هۆکار هەیە لەوانە بێدەنگ بوونی ژنانە لەئاست ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەکرێت، رازی بوونیانە بەو بارودۆخە. هەروەها ئاستی رۆشنبیری هەردوو رەگەز کاریگەری راستەوخۆی هەیە، جگە لەوەش درێژەدان بەو کلتوورو نه‌ریت و عادەتانەی کە کۆمەڵگە پێوەی دەناڵێنێت، تیایدا ژنان دەبنە قوربانی. هەروەها نەبوونی پەناگەیەک و پاڵپشتتێک بۆ ژنان، که له حاڵەتێکی لەوجۆرەدا بتوانێت بۆ دەربازبوون پەنای بۆ بەرێت رازی نەبێت بەقبوڵکردنی ستەم.
هەروەها نەبوونی یاسایەک بۆ سزادانی بکەرانی توندوتیژی. لەگەڵ هەموو ئەو هۆکارانەی باسکرا، بەڵام سەرەکیترین هۆکاری توند‌و تیژی کە بەرامبەر بەژنان دەکرێت، خودی دەسەڵاتی پاوانخوازی عەقڵیەتی پیاوسالارە، تا تەواوی دەسەڵاتەکانی تا ئەو جێیەی دەستی پێدەگات بۆ خۆی قۆرغ بکات، ئیتر ئەم دەسەڵاتە، لە ناو خێزاندا بێت کە بەرامبەر بە دایک و خوشک و هاوسەر و کچ، یان لەسەر ئاستەکانیتر وەک ویستی دەسەڵات لە دامەزراوەو شوێنی کارکردن و تەنانەت لەدەزگا حکومییەکان و لەکایەی سیاسی و ئابوورییشدا .
ئەم ویستی پاوانخوازییە، پیاوسالار دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی ئەگەر بەنەرمی نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر رەگەزی بەرامبەری و بڕیاربەدەست بێت لەجێی ئەو واتە ژن ، ئەوا پەنا دەباتە بەر توندوتیژی بەهەمووجۆرەکانییەوە تا کوشتن.
لەکۆمەڵگەی کوردی‌دا ئەم جۆرە دیدو تێروانینەی پیاوان زۆر بەئاشکرا و بێ رووپووش بەدی دەکرێت. کاتێک باوکێک ناتوانێ رێگری لەکچەکەی بکات و لەجێی ئەو بڕیار لەسەر ژیان و داهاتووی بدات ، ئەوا پەنا بۆ توند‌و تیژی دەبات تا رادەی کوشتن.
کاتێک پیاوێک لەگەڵ ژنەکەی ناگونجێت و ناتوانێت تەواوی دەسەڵاتەکانی فەرمانڕەوایی خێزانەکەی بگرێتە دەست، ئیتر شۆک دایدەگرێت و ناکرێت ئەوی پیاو دەستەو وەستان بێت، هەموو رێگاکانی توندوتیژی و ئازاردانی جەستەیی دەگرێتە بەر تا زۆر جار کوشتنیشی تێدەکەوێت.
ئەمە بەشێکی لایەنە کۆمەڵایەتیەکەی، لەلایەنە سیاسیەکەشەوە بەهەمان شێوە پیاوسالارەکان تەواو ویستی قۆرغکردنی ئەو بوارەیان هەیە و بەدەگمەن قبوڵیانە ژنان لەو بوارەدا دەرکەون و بڕیار بەدەست بن، زۆرجار دەیان کێشە بۆ ئەو ژنانە دروستکراوە تا دووریان بخەنەوە لە بەشداری سیاسی. لەهەموو بوارەکانیتریش بەم جۆرەیە.
ئه‌مرۆش دوای تێپه‌ربوونی چه‌ندین ده‌یه به‌سه‌ر تیرۆرکردنی سێ خوشکه‌که‌ی میرابال، دوای خه‌باتی کۆمه‌ڵگەی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ، که‌چی هێشتا توندوتیژی، لەهەموو شوێنێکی جیهاندا بوونی هەیە، بەڵام لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی‌تر رێژەکەی جیاوازە، بەپێی کلتوور و ئاین و دەسەڵات و وڵاتەکان دەگۆڕێت.
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م راستیه ده‌کرێت سەرنج بدەینه راپۆرتی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ره‌وشی ئێستای مافه‌کانی ژنان و ئاستی توندوتیژییه‌کان ئاماده‌ی کردوه:
- 70% ژنان رووبه‌رووی توندوتیژی جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه، یان له میانه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه رووبه‌رووی توندوتیژی جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه
- زیاتر له 130 ملیۆن کچ که ته‌مه‌نیان له خوار پانزه ساڵییه‌وه رووبه‌رووی خه‌ته‌نه‌کردن و شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێ بوونه‌ته‌وه.
- ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپاش بێبه‌ش نییه له توندوتیژی دژ به ژنان، به پێی راپۆرتی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی یه‌کێتی ئه‌وروپا 34% ژنانی ناو وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا رووبه‌رووی سزادانی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه.
- به پێی ئه‌و خه‌مڵا‌ندنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجامیداوه له سالی 2012 نیوه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهاندا به هۆکاری جیاواز کوژراون ، له‌لایه‌ن که‌س و کاری نزیکیانه‌وه کوژراون.
- زیاتر له 700 ملیۆن کچ ناچار کراون به منداڵی(خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ) هاوسه‌رگیری بکه‌ن
- زیاتر له 120 ملیۆن ژن رووبه‌رووی سێکسی زۆره ملی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر له لایه‌ن هاوسه‌ری ئێستا یان پێشوو یان که‌سی نزیکیانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
- ژنان 70% سه‌رجه‌م ئه‌و ژنانه پێکدینن که له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا بازرگانیان پێوه ده‌کریت.
له هه‌رێمی کوردستانیش سه‌ره‌رای بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، که‌چی ئاستی توندوتیژییه‌کان له هه‌ڵکشاندایه ، دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەراپۆرتێکدا ئاماری توندوتیژییەکانی بەرامبەر بە ژنان لەشارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە‌و بەپێی راپۆرتەکە "لەماوەی شەش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا 65 حاڵەتی توندوتیژی سێکسی لەگەرمیان و سێ پارێزگاکەی هەرێم تۆمارکراوە".
هەروەها لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە "لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لەپارێزگای هەولێر 12 ژن خۆیان کوشتوە‌و 12ی دیکەش کوژراون، هاوکات 41 حاڵەتی سوتان و 22 حاڵەتی خۆسوتاندن تۆمارکراوە و 3 حاڵەتی سێکس و 1255 سکاڵاش تۆمارکراوە" ، سەبارەت بەسلێمانیش لەڕاپۆرتەکەی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "لەپارێزگای سلێمانی 6 حاڵەتی کوشتن و 11 حاڵەتی خۆکوشتن و 24 حاڵەتی سوتان و 17 حاڵەتی خۆسوتاندن و 29 حاڵەتی سێکسی‌و 616 سکاڵاش تۆمارکراوە".
لەبارەی پارێزگای دهۆکیش لەراپۆرتەکەدا هاتووە "لەپارێزگای دهۆک 4 حاڵەتی کوشتن و 8 حاڵەتی خۆکوشتن و 23 سوتان و 10 خۆسوتاندن تۆمارکراوە‌و 21 حاڵەتی توندوتیژی سێکسی و 964 سکاڵاش تۆمارکراوە". لەدوا بڕگەی راپۆرتەکەشدا هاتووە "لەسنوری ئیدارەی گەرمیانیش 6 حاڵەتی کوشتن و 2 خۆکوشتن و 7 سوتان و 8 حاڵەتی خۆسوتاندن و 12 حاڵەتی گێچەڵی سێکسی‌و 440 سکاڵا تۆمارکراوە".
تا ئێستاش ژنانی کورد رووبەرووی جۆرەها توند‌و تیژی دەبنەوە هەر لەلێدان و سوکایەتی پێکردن و رێگری کردن لەبەدیهێنانی خەونەکانیان و کوشتنیان، لەگەڵ ئەوەش هەمیشە ژنانێک هەبوون لەسەر ئاستی تاک و زۆرجاریش دەگمەن لەچوارچێوەی رێکخراوێکدا رووبەرووی ئەم دەسەڵاتە پاوانخوازە بونەتەوە، کە توندوتیژیان بەکارهێناوە بەرامبەر بەژنان، هاوکات پیاوانێکی مرۆڤدۆست کەباوەڕیان بەیەکسانی رەگەزی هەیە، هاوکاری خەباتی ژنان بوون.
لەماوەی رابردوو چەندەها ژن کوژران و ئازاردران و مافیان پێشێل کرا، لەگەڵ هەموو رووداوێکی کوشتندا ژنان هاتنە دەنگ بەڵام دەنگیان نەگەیشتە دەسەڵاتداران، بەهۆی دەسەڵاتی زۆری پیاوسالاری لەکۆمەڵگەو حوکمڕانیشدا. ماوەیەک پێش ئێستا ژنێک بەناوی (سنوور) لەپارکی دایک بووە قوربانی و کوژرا .
ئەم رووداوە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کۆکردۆتەوە و داوای بەسزاگەیاندنی تاوانباران دەکەن و سورن لەسەر پێداچوونەوەی ئەو یاسایەی کە بۆ نەهێشتنی ژن کوشتن و توندوتیژی هەیە. بەهار مونزیر یەکێکە لەژنە چالاکوانەکان دەڵێت-: (لە 25 نۆڤەمبەر دا نامانەوێت تەنها رۆژێکی رەمزی بێت و تێپەڕێت دەمانەوێت لەو رۆژەدا بە چەندەها چالاکی مەدەنی، ژن کوشتن مەحکوم بکەین تا ژن کوژەکان بەسزا دەگەن)
ماوەتەوە بڵێین، دوای سەرنجدان لەئامارو راپۆرتەکان ، واقیعی ژیانی ژنان لە سه‌ر ئاستی جیهان و کوردستانیشدا هێشتا لەمەترسیدایە، گەر ئیرادەیەک هەیە لەم کۆمەڵگەیەداو لەدەسەڵاتیشدا بۆکۆتایی هێنان بەتوندو تیژی بەرامبەر ژنان، پێویستە لە 25 نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە هەوڵەکان یەک بخرێت بۆ بە رەنگاربوونەوەی ئەو حاڵەتە، هەروەها جیاوازی بکرێت لەنێوان قسەکردن و جێبەجێکرنی ئەو قسانەی لەسەر ئەو پرسە دەکرێت بۆ راگرتنی توند‌و تیژی، واتە گۆڕینی دروشمەکان بۆ کردار و کارکردن لەسەر واقیع، بونیادنانەوەی تاک ، خۆرێکخستنەوە لەدیدێکترەوە کە گوتارەکانی تایبەت بەو پرسە فۆرمەلە بکرێتەوە، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەکۆمەڵگە، زیادکردنی فشارەکان لەسەر دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێگری کردن لەتوندوتیژی، بونیادنانەوەی سیستەمی پەروەردەیی، هەوڵدان بۆ سەرکەوتنی ئیرادەی ئازادیخوازی و مرۆڤ دۆستی لەبەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاری و کلتورو عادەتە باوە دواکەوتووەکان، راگرتنی هەر جۆرە فەتواو گوتارێک کە تیایدا هانی توندوتیژی بدرێت.
له رێگای پرۆسه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه ده‌توانین هەنگاوی پێویست بنێین بۆ به‌ره‌نگاربوونەوەی توندوتیژی ره‌گه‌زی. هه‌میش نموونه‌ی گه‌لێکی شارستانی و مرۆڤدۆست نیشانی جیهان بده‌ین.
knnc.net