لوقمان مسته‌فا صاڵح
لوقمان مستەفا ساڵح

کاتێک لەوتارو نوسینەکانماندا دەمان ووت دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆنیە، بةئاشکرا دەستێوەردان دەکرێت،لەکاروباری دادگاکاندا، لەچەند شوێنء ولایەنێکەوە وەڵام دەدراینەوە،کە ئەوە بوختانەو دوورە لەراستیەوە، دەیان گووت دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە دەزگا دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کە سەربەخۆیانە کارەکانی خۆی بەرێوەدەبات.

بەڵام زەمانە راستی بۆچونەکانی ئێمەی سەلماند،ئەوەتا لە بەرواری ١٧-٥-٢٠١٦ لەئەنجامی رێکكەوتن نامەی سیاسی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستانء بزوتنەوەی گۆران دا، لەیەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتنەکەدا کە ئاماژەی پێکراوە لەمادە ( دوانزە) دەڵێت:  ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری مادده‌ی‌ دوانزه‌: 1- هه‌ردوولا پابه‌ندن به‌پێویستی سه‌ربه‌خۆكردنی ته‌واوی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریء دادوه‌ره‌كان له‌ڕووی وه‌زیفی و داراییء كارگێڕییه‌وه‌و زیاتر كاراكردنی ده‌زگای داواكاری گشتیء كۆتاییهێنانی‌ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری دادگاكانء پێویستی هه‌مواركردنی هه‌ردو یاسای ده‌سه‌لاَتی  دادوه‌ریء داواكاری گشتی و سه‌رجه‌م یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێناوی‌ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌دا.

بەڵێ کەواتە پێشتر سەربەخۆنەبوە،دەبێت لەم رۆ بەدواوە ئەم دەسەڵاتە سەربەخۆبێت!
ئەمە لە کاتێکدایە کە مرۆڤە کانی دانیشتوی ئەم هەرێمە هەموو هیواو ئاواتێکی بە داد پەروەری ئەم دامەزراوە گرنگەی ووڵاتەکەی بەستوەو سپاردووە،گیانی تۆڵەسەندنەوەودوژمنایەتی وهەوڵەکانی تری هەڵ ئەپەسێری،چاوەروانی ئەنجامەکانی ئەودادپەروەریەدەکات ، کەچی دەرکەوت سەربەخۆنەبوە!
بۆیە ناحەقیان ناگیرێت کە هەندێک جاربەپێچەوانەی هیواوخواستەکانی یەوە بریارەکان دەردەچێتء بەقودرەتی قادرمێشێک دەکرێت بەگامێشێک، وەهەروەهابەپێچەوانەوەش هەر راستە،لێرەدا  نارەوایە تیەکە بەشێوەیەکە بەراستی مرۆڤ توشی شۆک دەکات، کەهیچ مانایەک بۆسەربەخۆیی دادگاوپرانسیپەکانی دادپەروەرێتی ناهێڵێتەوە.

لەپێناسەکەی دابەروونی دیارەکەسەربەخۆیی دادگەری.. بریتیە لە رێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانی دادگەری بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر باری جومگەکانی تری حکومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەکان یان کەسانی سیاسی.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەربەخۆیی دادگەری لە رێگەی بەخشینی مەودای درێژ بۆ مانەوەی دادوەران لە کارەکەیان یان ھەندێک جار مانەوەیان بە درێژایی تەمەن وایان لێدەکەن کە نەتواندرێت بە ئاسانی لەسەر کارەکانیان لابدرێن.

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بە یه‌كێك‌ له‌سێ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك دادەنرێت ,كه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریه‌ له‌ نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا,له‌ رێگای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و ناكۆكیه‌كانی نێوانیان یاخوود كێشه‌كانیان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ به‌ په‌یره‌وكردنی یاسا به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌ و ناكۆكیانه‌دا.
ئەم دەسەڵاتە باڵایە( دەسەڵاتی دادوەری ) لە توانای دایە سەرجەم دەسەڵاتەکانی خۆی پیادە بکات بی ئەوەی بکەوێتە ژێر رکێڤی هیچ دەسەڵاتێکی ترەوە ، بەڵام کاتێک خۆی لەئاستی بەرپرسیارێتی یەوە نەبینی کە رۆڵی ئەو هیچی کەمتر نیە لە سێ دەسەڵاتەکەی تر ،بێ گومان بریارەکانیشی لەکاتی یەک لایی کردنەوەی کێشەکان کە دەری دەکات نادادپەروەرانەیەو دەکەوێتە بەرتانەو رەخنەی یاساناسان و لایەنە بەرهەڵستکارەکان، وەک ئەوەی لەم دواییەدا لەدادگای تاوانەكانی قاهیرە بڕیاری بێتاوان بوونی حوسنی موبارەك سەرۆك كۆماری پێشوتری میسرو كوڕەكانی و وەزیری ناوخۆو شەش یاریدەدەری و خاوەنكارێكی دەركرد.
کە بە ئاشکرا دەستێوەردانی دەوڵەت بەتایبەت دەسەڵاتی سەربازی ئەووڵاتەی پێوەدیارە بووکەچۆن دەسەڵاتی خۆیان بە زۆر فەرزکرد بەسەر دەسەڵاتی دادوەریدا.

یان یەکلایی نەکردنەوەی هەندێ لەوکەیسانەی کە لەدادگاکانی عێراقدا بینیمان کەچۆن هەندێ لەودۆسێیانەیان  لەژێر فشاری سیاسەتی هەرێمایەتی و ناوخۆیی داکە هەستان بە داخستنی دۆسێکانیان یاخود سوککردنی تاوانی هەندێ لە بەرپرسە باڵاکانی رژیمی بەعس نمونەی تاوانبار (ساڵگان هاشم)و چەندانیتر.
بەداخەوە بەهەمان شێوەش لەمەر هەرێمی کوردستانی خۆمان چەند جارێک لەدادگاکاندا دەستێوەردان دەکرێت ، کەوەک بێنیمان و ئاگادارین کە جٶن پارێزگاری پێشوی سڵێمانی بە بەهەدەردانی سامانی گشتی تێوەگلابو وە سزای گرتنی بۆ دەر جوو بوپاشان بریاری حوکمیشی بەسەردا درا دواجار بە بیانوی بەرلێبوردنی گشتی کەوتوە ئازاد کرا کەچی فەرمانبەرەکانی کەلەهەمان کەیسدا تێوەگلاوون تا ئێستاش لە بەندیخانەدان وتاڵاوی ئەوناداد پەروەریە دەنۆشن.

بۆیە دەکرێت و دەتوانێت  ئەم دەسەڵاتە(دەسەڵاتی دادوەری) بە هیچ شێوەیەک رێگە نەدات دەسەڵات دەست تێوەردان بکات لەئیش وکارەکانیدا،وەئەگەر هەر زۆریش فشاریان بۆ هێنا ئەوەدەکرا لەرێی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیەوە،ئابروی ئەو کەس ولایەنانە بەرێت کە ئاستەنگ بۆ کارەکانیان درووست دەکەن.
چونکە نابێت دەسەڵاتی دادوەری خۆی بەکەمتر بزانێت لە سێ دەسەڵاتەکەیترو بەکردار ئەوە بسەلمێنێت  کە جێی برواو ئومێدی هاوڵاتیانە بەگشتی چونکە ئەم دەسەڵاتە کاتێک بریار دەدات بەناوی گەلەوە بریاردەدات ،بۆیە دەبێت لە ئاست ئەو لێپرسراویەتیەدابێت کە متمانەی پێدراوە.


PM:01:07:19/05/2016