پێشتر دەوترا جوێندان به هه‌موو
مانایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی سیاسیه،بەڵام ئێستا دەرکەوت پێچەوانەکەی
ڕاستە،ئەگەر بەوردی بڕوانیین ئەوە دەبینین کە جوێندان چی پانتایی یەکی
لەکایەی سیاسی‌دا داگیرکردوە.!
دەبێت بڵێن سەد ڕەحمەت لە کفن دز.!
هەندێک بەناو نوسەرو نوخبە ڕۆشنبیرەکەوە،تەنانەت بە جوێندانە
ئاسایی یەکەوە نەوەستاون،بەڵکو داهێنانی تێدا دەکەن.! تەنانەت بەکەسی
ئامانج گرەکەوە نەوەستاون،دایکان دەکەن بە ئامانج.!وەی لەو بێرێزیە، کەس
نا ” دایک ".!
بەڵێ ئێستا قاموسی جنێو و
ناوزڕاندن،لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وسایتە سێبەرەکاندا، لە هەموو
فەرهەنگێک دەوڵەمەندترە، دەکرێت ببێتە ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی قێزەون،ڕەنگە
بتوانرێت لە ئایندەدا ببێتە تێزی سەدان لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی
لەسەر ئەنجام بدرێت.!
ئەگەر گوزەرێک بە نێو کۆمێنت و
پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بکەین،بەڕوونی دەبینین،بە تایبەت لە کایە
سیاسیەکەدا، هەرچی داهێنانە لە رشانەوە بترازێ بەسەر نەیارەکانیاندا
هیچیتر نیە، بەشێک لەوانە تووشی حاڵەتێکی دەروونی شڵەژاو هاتوون، دەبێت
سەردانی پزیشک بکەن و چارسەر وەربگرن.
پسپۆڕانی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەمە بۆ هۆکاری سایکۆپاسی
دەگەڕێننەوە، یان دۆگمایی بە هۆکار دەزانن، لە هەردووک حاڵەتەکەدا، ئەوکەسە
دەبێت بخرێتە ژێر پرۆسەیەکی چارەسەری ورد و زانستی، چونکە دەروونی ساغ
وبێکێشە جنێو نادات،دەم ودەست بۆحەرام کراوەکان نابات.!
لە گەڵ ئەوەی لە ڕووی یاسایی یەوە ،یاسادانەران،سزایان بۆ ئەو
جۆرە کەسانە داناوە،بەڵام،، بڕوابکەن لە مەشیاندا بیریان نەکردۆتەوە،
کەکەسانێک هەبن،ووشەی واسوک بەکاربێنن وتام وچێژێکی شیعری وای بەنێ.!کە لە
هیچ قاموسێکدا ناوی نەهاتبێت.!
هەرچەندە لە یاسای سزادانی عێراقی لە مادەکانی (٤٣٣) و(٤٣٤)
دائاماژەی بە تاوانی جوێندان کردوە دەڵێت:- جوێندان بریتیه له‌وه‌ی
که‌سێک قسه‌ی وه‌ها به یه‌کێک بڵێت که ئابڕووی یان پێگه‌ی له‌که‌دار بکات
یان هه‌ستی بریندار بکات هه‌رچه‌نده ڕووداوێکی دیاریکراوی نه‌دابێته
پاڵ.
هه‌رکه‌سێک جوێن به یه‌کێک بدات به به‌ندکردن سزا ده‌درێت که
له ماوه‌ی (1) ساڵێک زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه کرن که له سه‌د دینار
زیاتر نه‌بێت یان به یه‌کێ له‌و دوو سزای…ه…..
ئه‌گه‌ر جوێندان به ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه له ڕۆژنامه‌کان یا
چاپکراوه‌کان یا له ڕێگه‌ی یه‌کێک له ڕێگه‌کانی تری ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام
بدرێت به بارودۆخی توندکردنی سزا داده‌نرێت .
تێبینی/سزای غه‌رامه په‌رله‌مانی
کوردستان هه‌مواری کردوه له تاوانی جۆری که‌تن کراوه به له
(45000)دینار که‌متر نه بێت و له (225000)دینار زیاتر نه‌بێت.