پێویستە ھەمو وڵاتێک دەسەڵاتی ئەوەی ھەبێت بۆ پاراستنی نیشتمانەکەیی و ئەو سیستەمەی کە لەسەری دامەزراوەوپیادەی دەکات، بەرگری لەسەروەری وڵات و سنوری دەسەڵاتەکەی بکات، دەبێت توانای ئەوەشی هەبێت کردارە تاوانکاریەکانیش سزا بدات و ئاسایشی هاوڵاتیەکانی بەبێ جیاوازی بپارێزێت.
بەڵام پێویستە ئەو رێسا و رێککارەیاسا یانەی کە دەوڵەت لەرێگەیانەوە یاساکانی خۆی جێبەجێ دەکات و دەیچەسپێنێت رون و ئاشکرابن، نەوەک نھێنی و ھەڕەمەکی و وابەستەی پاوانکاری سیاسی بن لەلایەن دەوڵەتەوە یان دەسەڵاتی پاوانخوازی حیزبی، ئەویش بەمەبەستی زیاتر چەسپاندن و جێگیرکردنی بنەماکانی دیموکراسیەت، بەپرۆسەیەکی گشتگیر و پاراستنی مافەکانی تاکەکانی نێوکۆمەڵگا، لە چوارچێوەی یاساییەکی گونجاو کەدەستەبەری مافەکانی مرۆڤ بێت .
هەرکەسێک لەیاسا دەرچو یاخود یاسای پێشێلکرد وەیان دەستدرێژی بکاتەسەر مافی کەسێکی تر، یان بە جۆرێ لە جۆرەکان سەرپێچی یاسای کرد، ئەوە بێگومان کاری بنکەکانی پۆلیس و دەزگا تایبەتمەندەکانن کە دەسگیری بکەن و روبەڕوی دادگای بکەنەوە، بەبێ ئەوەی پەناببەن بۆ ئازاردانی دەرونی و جەستەیی کەسانی بەندکراو.
دەبێت دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش بەئاگابن لە "رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی"، چونکە راپۆرتی نوێی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی،141 وڵاتی جیهان مەحکوم کراون بەهۆی ئەشکەنجەدانی زیندانیان. بێجگە لە زیندانیانی سیاسی و تۆمەتبارانی تێرۆریست، زیندانیانی تۆمەتباری دیکە لە قوربانیانی سەرەکی ئەشکەنجە و توندوتیژی لە زیندانەکان ئەژمار دەکرێن.
هەروەها راپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی، تەئکید لەوەدەکاتەوە، کە ئەشکەنجە بە مەبەستی "دان پێدانان" بەتاوان، هەڵەیە و لە زۆربەی کات زیندانی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو ئازار و ئەشکەنجەیەی کە دەدرێت، ئامادەیە هەر "دان پێدانان" بە تۆمەتەکانی کە لە سەرێتی بکات کە دورە لە راستی، بەپێی وتەی لێبوردنی نێونەتەوەیی، کۆمەڵێک لەو زیندانیانەی کە دەکەونە بەر ئەشکەنجە و ئازار و ئەزیەت، لە چالاکانی سیاسی و تێرۆریست نین، زۆربەی قوربانیانی ئەشکەنجە لە جیهان لە توێژی بێبەش و ستەم لێکراوانن.
بۆیە دەبێت بەپێی یاسا تۆمه‌تبار له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه یان لێكۆڵه‌ره‌وه گوفتاری لێ وه‌ربگیرێت ئاماده‌ی به‌رده‌م دادوه‌ربێت، لەبەر ئەوەی (المتهم برئ حتی تثبت ادانتە) تومەتبار بێتاوانه تاوه‌كو تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێت به بڕیارێكی دادوه‌ری كه پله‌ی بنبڕی وه‌رگرتبێت ماده (19) بڕگه (5) له‌ده‌ستوری عیراقی‌دا بەرونی ئاماژەی بۆکراوە.
بەڵام (س) کە سزادراوێکە لە بەندیخانەی چاکسازی دەڵیت: کە دەسگیرکرام لەلایەن دەزگایەکی تایبەتەوە بێئەوەی بڕیاری دادوەریان پێبێت دەسگیریان کردم بۆ ماوەی یەک مانگ زیاتر کەس لێی نەپرسیمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەکو تاوانبار مامەڵەم لە تەک دەکرا بێ ئەوەی تومەتەکەم لەسەر سا‌غکرابێتەوە، بێگومان ئەم مامەڵەکردنە پێچەوانەی یاسایە، چونکە هیچ كه‌س نابێت رابگیرێت (توقیف) یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ر نه‌بێت برگه 1ماده‌ی 35ده‌ستوری عێراقی، بەهەمان شێوە تۆمەتبار (ج) سزادراوێکی ترە دەڵێت: رۆژانە فەلاقەدە کراوم و هەرچی ئەشکەنجە هەیە لەسەر لاشەی من تاقی کراوەتەوە، بێئەوەی هیچ تاوانێکم کردبێت تەنها بە گومان گیرابوم لە پاشان لەتاو ئازاری جەستەم ناچاربوم دان بنێم بەو تومەتەی کە بۆم دروست کرابو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە یاساکە دەڵێت: نابێ تۆمه‌تبار ناچار بكرێت به‌قسه‌كردن به‌پێی ماده‌ی 126 له‌یاسای بنه‌ماكانی دادوه‌ری، تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه بێده‌نگ بێت و وه‌ڵامی ئه‌وپرسیار نه‌داته‌وه كه ئاراسته‌ی ده‌كرێت به‌پێی هه‌مواركردنی ئه‌م ماده‌یه له‌لایان ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان ده‌بێ به‌ر له‌ئه‌نجامدانی لیكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار پێویسته له‌سه‌ر دادوه‌ر كه تۆمه‌تبار تێبگه‌یه‌نێت، كه بۆی هه‌یه بێده‌نگ بێ له وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ئه‌و بیده‌نگیه‌ش به‌به‌ڵگه له‌دژی لێك نادرێته‌وه هه‌روه‌ك له‌هه‌مان هه‌مواركردن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆی جوان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار بكرێت كه دیاره ئه‌مه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره توندوتیژی و زۆر لێكردنێكه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار.
سزادراوێکی تر هاتەقسەو وتی؛ کە دەسگیرکرام هەتا یەک هەفتەش نەمزانی لەسەرچی دەسگیر کراوم بۆچی من گیراوم، کە دەم وت لەسەرچی منتان دەسگیرکردوە؟ دەیان وت خۆت گێل مەکە، راستوایە ده‌بێ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی توموتبارەکە دەکرێت بە جوانی بۆی رون بكرێته‌وه و هه‌مو لایه‌نه‌كانی تۆمه‌ته‌كه‌ی بۆ باسبكرێت و واتا تێبگه‌ینرێت كه له‌سه‌رچی ده‌ستگیركراوه، بۆی هه‌یه ئاگادار بێت له‌سه‌ر په‌راوی لێكۆڵینه‌وه و گوفتاری گەواهیدارەکان و هه‌ركه‌سێكی سکاڵاکار.
تۆمه‌تبارمافی ئەوەی هەیە پارێرزه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هەبێت له‌كاتی نه‌بونیدا دەبێت دادگا پارێزەری بۆ دابین بکات، لەسەر دابینكردنی خەرجی خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێ دادوه‌ر پرسیار ئاراسته‌ی تۆمه‌تبار بكات، كه ئایه ده‌یه‌وێت پارێزه‌ر دابین بكات بۆخۆی و ئه‌گه‌ر توانای نه‌بێت ده‌وڵه‌ت بۆی دابین دەكات، هه‌روەها پارێزه‌ری تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه ئاگاداری ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر په‌راوی لێكۆڵینه‌وه و ده‌توانێت وێنه‌یه‌كی په‌راوه‌كه كۆپی بكات له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی مه‌گه‌ر دادوه‌ر به‌بڕیارێك داواكه‌ی ره‌تبكاته‌وه له‌به‌ربونی هه‌ندێك هۆكار و ده‌بێت دادوه‌ر هۆكاره‌كان به‌رونی ئاماژه بۆبكات، تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه دایەلۆگ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی بكات به‌ته‌نها و دور له‌چاو و گوێی هه‌ركه‌سێك و دور له چاودێری كردن له‌سه‌ریانه‌وه له رێگه‌ی هه‌رئامرازێكی چاودێری كردن بێت.
هەروەها کەسی تومەتبار یاخود پارێزەرەکەی مافی ئەوەی هەیە تانە بدات له بڕیاری دادوه‌ر، له‌ماوه‌ی 30رۆژ له‌رۆژی دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه جگه له‌هه‌ندێك بڕیار نه‌بێت وه‌ك گرتن و ئازادكردنی به‌ده‌سته‌به‌ری، دیاره مافه‌كانی تۆمه‌تبار و دەستەبەری پاراستنیان و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆیی یه‌كێكه له مادده گرینگه‌كانی پێشوه‌چونی سیسته‌می دیموكراتی هه‌ر وڵاتێك و دیاره جه‌وهه‌ر و كرۆكی رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤیش خۆی ده‌نوێنێت، کە حەز لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دادپەروەری دادوه‌ری و رق له‌سته‌م و سته‌مكاری به‌كرده‌وه، کاتێک ستەم و ئەشکەنجەدان شوێنی دادپەروەری دەگرێتەوە، هیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ و بنەما دیموکراسیەکان ناهێڵێتەوە.
لە (سبەى )وە