ده‌مێكه حاكم ئه‌كره‌م سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك گه‌رمیانه ، له‌و ماوه زۆره‌دا كه ئه‌و سه‌رۆكی دادگایه، من له‌نزیكه‌وه نه‌مبینیوه و نه به‌ته‌له‌فۆنیش قسه‌مان نه‌كردووه، له‌كاتێكدا چه‌ندین دۆسیه‌م له‌دادگا هه‌بووه و هیچم نه‌وتووه، بێده‌نگ چوومه دادگا و كه‌سیش نه‌یزانیوه، به‌س ته‌نها له‌سه‌ر گۆڤاره‌ی شه‌هید كاوه ره‌نگه تائێستا 15 جار چوبێتمه دادگا...
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه :
كێشه‌كه‌ی ئێن ئارتی و ده‌ستگیركردنی په‌یامنێر و به‌رێوه‌به‌ره‌ی كه‌ی ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ ( حاكم ئه‌كره‌مدا ) دابنیشین و گفتووگۆی زۆر راشكاو و بێ پێچ و په‌نا له‌سه‌ر وه‌زعی دادگا و خراپی په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان دا بكه‌ین ، هه‌روه‌ها شه‌وێك پێش گرتنی به‌رێوه‌به‌ری ئێن ئارتیش به‌ته‌له‌فۆن زۆر قسه‌مان كرد ، من زۆر ره‌خنه‌م گرت و ئه‌ویش زۆر گله‌یی هه‌بوو ( به‌شێكی زۆری گله‌ییه‌كانی حه‌ق بوو كه ره‌نگه لێره‌وه جێی باسكردن نه‌بێت).
له‌ئه‌نجامی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حاكم ئه‌كره‌م كۆمه‌ڵێك راستی له مێشكم دا گه‌ڵاڵه بوو ، له‌وانه:
1-به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان راگه‌یاندن و دادگا و دادوه‌ره‌كان دا هه‌یه له‌ئه‌نجامی لێك تێنه‌گه‌یشتن و ته‌قه‌كردنی دوور به‌دووره له‌یه‌كتری ، جا هۆكاری ئه‌م دووریه خۆپه‌راوێزخستنی دادوه‌ره‌كانه یان حه‌زه‌ری راگه‌یاندكارانه ئه‌وه شتێ تره ..
2-وه‌كو چۆن ئێمه‌ی راگه‌یاندكار یه‌ك دونیا گرفت و موعاناتمان دێته پێش ، به‌هه‌مانشێوه دادوه‌ر و دادگاكانیش به‌ده‌رنین له گرفت و موعانات، جا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌یه هه‌موومان كێشه‌مان هه‌یه و هۆكاری سه‌ره‌كیشی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره ، كه‌به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌م وه‌زعه خراپه ، بێگومان دادگا و داوه‌ریش بێ تاوان نین ، وه‌كو چۆن من ی رۆژنامه‌وان و تۆی فرۆشیار و ئه‌وی بازرگان‌یش به‌ده‌ر نین له‌و دۆخه خراپه.
3-به‌كوردی و كورتی ، ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌نێوان راگه‌یاندكاران و دادگاكان دا دروستبووه به‌پله‌ی یه‌كه‌م مه‌سوله دز و گه‌نده‌ڵه‌كان لێی سود مه‌ند بوون ، چونكه ئیشی ئه‌م دوو جیهه‌ته گه‌ر هه‌ردوولا راستگۆیانه بیكه‌ن به‌زیانی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه ، چونكه گه‌ر بریاربێت دادگاكان شوێنی ئیجرائات كردن بن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵ و خراپه‌كاردا، ئه‌وا رۆڵی راگه‌یاندنیش رۆڵێكی ته‌واوكاری یه و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و زانیاری هاوكاری دادگا ده‌كات.
4- ده‌ستوه‌ردانی حیزب و به‌رپرسانی وایكردووه له‌نێو سلكی دادوه‌ریدا كه‌سانێك دابنرێن كه شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نه‌بن ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌زیان به‌كۆی پرۆسه‌ی دادیی و ناوبانگی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی بكه‌وێ ...
5-دادگاكان گله‌ییان له‌رۆژنامه‌نوسان هه‌یه به‌وه‌ی پرۆفیشناڵ نین و شاره‌زاییان له‌بواری یاساكان دا نیه ، كه له‌م رووه‌وه گرنگه دادوه‌ر و دادگاكان خۆیان له‌خۆبه‌دوورگرتن كۆتایی پێبهێنن و مه‌جاله یاساییه‌كه بۆ رۆژنامه‌نوسان روون بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌رابردوودا روویان داوه چه‌ند باره نه‌بنه‌وه.