کنێر عه‌بدوڵڵا
له هه‌ر وڵاتێک‌دا ئازادیی ڕاده‌ربڕین، به یه‌کێک له بنه‌ماکانی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ داده‌نرێت، به‌ده‌رله‌وه‌ی به پێوانه داده‌نرێت بۆ ڕاده‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی هه‌ر وڵاتێک، وه به داخوازییه‌کی شه‌رعی و به‌هایه‌کی مرۆیی داده‌نرێ که به‌رجه‌سته‌ی ئازادیی مرۆڤ ده‌کات، بۆیه هه‌ر خه‌فه‌کردنێک له‌و ئازادییه، به مانای که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤه‌کان دێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی پیاده‌کردنی ئه‌و ئازادییه‌ش بێ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی، بێ مانا ده‌بێت.
ئازادیی ڕاده‌ربڕین، یه‌کێکه له مافه‌کانی مرۆڤ و کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی دیموکراسییه و له هه‌مان کاتدا توانای گوزارشتکردنی تاکه، سه‌باره‌ت بە ده‌رخستنی تێڕوانین و بۆچوونه‌کانی، به به‌کارهێنانی یه‌کێک له‌و ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه له ڕێی قسه‌کردن، یان نووسین یاخود کارێکی ته‌کنیکی و هه‌ر ڕێگه‌یه‌کی گونجاوی تر، بێ بوونی چاودێری، یان کۆت و به‌ندێک که ببێته ڕێگر له به‌رده‌م مرۆڤه‌کاندا، به مه‌رجێ نه‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌رپێچیکردنی یاسا، عورفی ده‌وڵه‌ت، یان ببێته مایه‌ی زه‌ره‌ری هیچ که‌سێک، به‌پێی پێوانه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌نێو هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا گه‌ر تاکه‌کان نه‌توانن گوزارشت له ڕا و بۆچوونه‌کانیان بکه‌ن، به ئازاد ناودێر ناکرێن.
ئازادیی ڕاده‌ربڕین بۆ مرۆڤ گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌شێکی جیاکه‌ره‌وه نییه له که‌رامه‌تی مرۆڤ، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له ئامرازه‌کانی یا‌رمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوون و ڕاکان و ڕێزگرتنی دید و تێڕوانینه جیاوازه‌کانی تا‌یبه‌تن به هه‌ر تاکێک، هه‌روه‌ها یه‌کێکه له بناغه گرنگه‌کانی گفتوگۆی نێوان که‌سه‌کان و سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌کان، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی گرنگی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ته‌نیا له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه که مافێکه، به‌ڵکوو بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی تری مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی تاک و ووڵات گرنگی و کاریگه‌ری هه‌یه، بۆیه گرنگی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، خۆی له سێ هۆکاری سه‌ره‌کیدا ده‌بینێته‌وه:
١. مافی ده‌ربڕین زه‌رووره‌ته و خه‌سڵه‌تێکی سه‌ره‌کییه بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆیی.
٢. باشترین ڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕاستی و خۆی له "بازاڕی بیرۆکه‌کاندا” ده‌بینێته‌وه، به شێوه‌یه‌ک به‌ئازادانه ئاڵوگۆڕی بیر‌و ڕا و تێڕوانینه‌کان ده‌کات.
٣. هیچ وتووێژ و گفتوگۆیه‌کی کراوه و ئاشکرا، بێ بوونی ئازادییه‌ک که پشت ئه‌ستوور بێت به زانیاریی ڕاست و دروست، نایه‌ته دی.
ئازادیی ڕاده‌ربڕین له هه‌ر کۆمه‌ڵه و ووڵاتێکدا گرنگی و ئامانجی خۆی هه‌یه، بۆیه پیاده‌کردنی پێویست به کاردانه‌وه‌ی دوو جۆر هۆشمه‌ندی هه‌یه، له لایه‌ک هۆشیاریی تاک که گوزارشت له ڕاو بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هۆشیاری، له لایه‌کی دیکه، هۆشیاریی کۆمه‌ڵ به گشت پێکهاته جیاوازه‌کانییه‌وه و بوون و ئاوێته‌بوون و په‌یوه‌ندی و به‌یه‌کگه‌یشتنی هۆشیاریی هه‌ر دوو لایه‌نه‌که گرنگی و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی زیاتری ئازادیی ڕاده‌ربڕین له هه‌ر کۆمه‌ڵێکدا که دواتر هێماو ئاماژه‌و بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی دیموکراسی و گه‌شه‌دان و په‌ره‌پێدان به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و نیشتمان.
یڵا عیراق