شێوازه‌کانی په‌یوه‌ندی له نێوان مرۆڤه‌کاندا جۆراوجۆر و جیاوازن، هه‌روه‌ک چۆن سروشت و بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌کان به پێی جیاوازی و خاڵه هاوبه‌شه‌کانیان جیاوازی به‌خۆوه ده‌بینێت و دواجار حوکم ده‌کات له هه‌ڵبژاردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌که به‌وه‌ی ئایا شێوه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کاته بۆشاییه‌کان و به‌سه‌ربردنی کات یان بۆ خۆشی و چێژوه‌رگرتن ده‌بێت؟ یاخود به هۆی کارکردن و پڕکردنه‌وه‌ی لایه‌نی ڕۆحی یان فکری و هتد… ده‌بێت که دواجار بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جۆر‌ی په‌یوه‌ندییه‌که حوکم ده‌کات له‌سه‌ر به‌رده‌وامی یان دابڕان و کۆتاییهاتن به په‌یوه‌ندییه‌که به پێی قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کان. بۆیه له ده‌رئه‌نجامدا کۆمه‌ڵه فاکته‌رێک ڕۆڵ ده‌گێڕێت له نێوان مرۆڤه‌کاندا که وا ده‌کات جۆر‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان هه‌ردوو که‌سێکدا چ جۆره شێوازێک به‌خۆوه ده‌بینێت له چوارچێوه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستی و گه‌یشتن به ئامانجه‌کان.
ڕه‌گه‌زه‌کان ژن بن یان پیاو پێش هه‌ر شتێک مرۆڤن و ژیانکردنیش بێ بوونی لایه‌کیان یان ناباڵانسی له بوونیان دواجار لاسه‌نگی و ناهاوسه‌نگی دروست ده‌کات و ده‌رئه‌نجامیش ژیان مانا جوان و خۆشییه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌و نێوه‌نده‌دا گرنگه خوێندنه‌وه و سه‌یرکردنی مرۆڤه‌کان بۆ واقع له گۆشه‌نیگای مرۆڤبوونه‌وه بێت بۆ یه‌کتری پێش ڕه‌گه‌زبوون، به‌و واتایه‌ی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری و به‌ها مرۆیی و بنه‌ما دیموکراسییه‌کان، وا بکرێت مرۆڤ سه‌نته‌رو باڵا بێت، پێوه‌ره‌کان بۆ مرۆڤه‌کان له ڕووی ئه‌ر‌ک و مافه‌وه وه‌ک یه‌ک حوکم بکات و توانا‌و لێهاتوویشیان ڕۆڵ بگێڕێت بۆ دیاریکردنیان له‌هه‌ر پله‌و پایه‌و شوێنێک بێت. بۆیه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه که مرۆڤ سه‌نته‌ر بێت ئه‌رکه‌کان قورستر‌و به‌رپرسیارێتییه‌کان زیاتر ده‌بێت، چونکه بۆ ئه‌وه مرۆڤه‌کان پێویستیان به ناسینی زیاتری خۆیان و متمانه و به‌هێزبوون و ئیراده‌ی به‌هێزی خۆیان ده‌بێت، گه‌ڕانه‌وه‌مانه بۆ خۆمان پێش ئه‌و‌ی تر و ده‌ستپێکردن به خستنه‌گه‌ڕی که‌سایه‌تی خۆمان به‌ر له هه‌ر که‌سێکی تر تا به کرده‌وه و هه‌نگاو و ده‌ستکه‌وته‌کانمان نیشان بده‌ین و ببینه پێشڕه‌و و ئه‌وانی تریش چاومان لێ بکه‌ن.
جیاوازیی مرۆڤه‌کان له‌هه‌ر ڕوویه‌که‌وه بێت شتێکی سروشتییه ئیدی ئه‌و جیاوازییه له ڕووی ڕه‌گه‌ز، ڕه‌نگ، شوێنی جوگرافی، ئاین، ته‌مه‌ن، بیرکردنه‌وه و شێواز و که‌لتوری ژیانکردنه‌وه… هتد… بێت، چونکه دواجار هونه‌ری مرۆڤ له کۆی ئه‌و جیاوازییانه‌دا له‌وه‌دا کۆ ده‌بێته‌وه که سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌کان تا چه‌ند ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌نگاوه‌کان ببڕن وپێکه‌وه بژین تا بتوانن به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تکردن به به‌ها باڵاکانی مرۆڤایه‌تی بێ جیاوازی؟ له هه‌مان کاتدا تا چه‌ند ده‌توانن خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان بدۆزنه‌وه له‌پاڵیدا له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کان؟
بۆیه وێڕای جیاوازی مرۆڤه‌کان، به‌ڵام گرنگه ئه‌وه بزانن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه مرۆڤه‌کان پێویستیان به هۆشیاری هه‌یه سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه و حیکمه‌تی تێگه‌یشتن له‌و جیاوازییانه و ڕێزگرتن لێی له‌پێناو قبوڵکردنی یه‌کتری، خۆشه‌ویستی، پێکه‌وه‌ژیان و ناتوندوتیژی، دوور له ڕێگری و پاوانکردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری له‌پێناو مانه‌وه‌ی خوددا. گه‌یشتنی مرۆڤه‌کان و دواتر ئه‌وانی تریش به‌م ئامانجه هه‌نگاوێکی به‌ره‌وپێشچوونی دیکه به‌خۆوه ڕاکێش ده‌کات، چونکه بوونی ئه‌و جیاوازییانه‌یه وا ده‌کات مرۆڤه‌کان له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه بڕواننه ژیان و تێڕوانین و دیدی جیاوازیشیان هه‌بێت که ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌کی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان لای خۆیانه‌وه درک بکه‌ن و بگه‌نه ئه‌و ڕاستییه‌ی دان به‌وه‌دا بنێن و بڵێین منیش هه‌م و تۆش هه‌یت و که‌سانی دیکه‌ش هه‌ن، من له گۆشه‌نیگای خۆمه‌وه ده‌ڕوانمه مه‌سه‌له‌کان و تۆش له دیدگایه‌کی خۆته‌وه و هتد… من مرۆڤ و تۆش مرۆڤ و هه‌ردووکمان پێکه‌وه به‌هێزتر ده‌بین و ده‌بینه ته‌واوکه‌ری یه‌کتری؛ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌که که خودی مرۆڤایه‌تییه.
له‌م نێوه‌نده‌دا ووشیاربوونی مرۆڤه‌کان ئاسانکاری زۆر ده‌کات تا بتوانن هه‌بن و ده‌نگ و ڕه‌نگیان هه‌بێت له‌کاتی پێویستدا، دیدو تێڕوانینیان هه‌بێت له‌کاتی زه‌روره‌تدا، بیرکردنه‌وه و ڕه‌خنه‌ی بونیادنه‌ریان هه‌بێت له‌کاتی گۆڕانکارییه‌کاندا به ئامانجی خزمه‌تکردن به هاووڵاتی و نیشتمان، چونکه دواجار بوونی هه‌ستکردن به هاووڵاتیبوون وا ده‌کات هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له مرۆڤدا زیاتر بکات، ئه‌وه‌ش بێ به‌شداری ڕاسته‌قینه و بێ هه‌ڵوێستی جدی و بێ بوونی هه‌نگاو و کرداره‌کان نابێت و بێ بوونی هه‌مووان پێکه‌وه نایه‌ته بوون و بێ کۆده‌نگی مرۆڤه‌کانیش نایه‌ته ئاراوه، له‌و ڕوانگه‌یه‌ی هیچ ده‌ستکه‌وت و به‌رهه‌م و هێنانه‌دی ئامانجێک بێ ماندووبوون و هه‌وڵدان نایه‌ته بوون.
ئاژانس