رووداوه سیاسیه‌كان زۆر خێرا رووده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه، كه هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر كێشه‌كان تێیدا قووڵ بۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراق و پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی، به‌هۆی ململانێ و ناكۆكیه‌كانی ناوخۆ رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ربه‌ستی زیاتر دروست ده‌بێت له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی پرسه هه‌نوكه‌یه‌كان، له‌نێو ئه‌م هاوكێشه سیاسیانه‌ی، كه تا ئێستا له‌بڕیاردان و به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و شكستانه‌ی كه‌هه‌یه ژنان به‌دوورن له‌بڕیاری سیاسی ئه‌مه‌ش خاڵێكی نه‌رێنییه له‌ڕوویه‌كه‌وه كه‌ژنان له‌بڕیاری سیاسی‌دا به‌شداریان پێنه‌كراوه تا به‌دنیابینی ئه‌وانیش به‌شیكیان له‌هاوكێشه‌كه بگۆڕیایه، له‌لایه‌كیترش ئه‌گه‌رچی لێره‌دا ماف نه‌دراوه به ژنانی نێو كایه سیاسیه‌كه بۆ بڕیاردان ، به‌لاَم جێی وه‌ستانه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ژنان به‌شدارنین له‌بڕیاره سیاسیه هه‌ڵه‌كان و دروستبوونی رووداوه‌كانی بوونه هۆی شكست.
له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ی روویدا ئه‌ركی ژنانه بێنه گۆره‌پانه‌كه و به‌شداربن له‌و بڕیاره سیاسیانه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی هێوركرنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ببنه دروستكه‌ری رووداوێكی سیاسی نوێ، كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی و ئاشتی بێت.
له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر كورد پێویستی به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی خۆی‌و یه‌كڕیزی هه‌یه، گرنگه له‌دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ردا ژنان بتوانن رۆڵی گرنگ و به‌رچاو ببینن، هه‌روه‌ك چۆن هه‌میشه ژنان فاكته‌رێكی گرنگ بوون له‌به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد ، ئێستاش ئه‌م قۆناغه له‌هه‌موو كات زیاتر ده‌خوازێت كه‌ژنان ئه‌م رۆڵه به‌رجه‌سته بكه‌ن، فشار‌و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حزبه سیاسیه‌كان و ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن، كه وا جارێكی‌تر رێگه نه‌ده‌ن ئاگری شه‌ڕو لێكترازانی زیاتر‌و دووئیداره‌یی رووبداته‌وه.
ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ی ژنان ببینه باڵیۆزی ئاشتی و په‌یامی ئاشتی و یه‌كڕیزیمان پێبێت بۆكۆی پرۆسه سیاسیه‌كه، ریگربین له‌هه‌ر پریسكێكی ئاگرێك كه‌به‌ره‌و نێوماڵی كورد بێت، له‌پێناو پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌تانه‌ی كه‌ماوه‌و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چوو، له‌پێناو پاراستنی گیان و كیانی ئه‌م گه‌له، با هه‌موومان ببینه باڵیۆزی ئاشتی له‌م ساته وه‌خته دژواره‌دا.