زەبروزەنگ و هەرەشە، چالاكوان ناترسێنێت



بەیاننامە
میترۆ

سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هیرَشكردنە سەر چالاكی مەدەنی قەزای كەلار، ئارام مەلا نوری دەكات.داواش لەهێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی گەرمیان دەكات، لێكۆڵینەوەی جدی لە رووداوەكە بكات، هێرشبەران دەسگیربكات و بدرێنە دادگا.
 لە راگەینراوێكدا كە كەسوكاری ئارام بڵاویانكردۆتەوە، كۆپییەكی بۆ میترۆ نێردراوە، تیایدا هاتووە "شەوی 26ی شوبات، لە گەرەكی نەوزرۆزی  قەزای كەلار، چوار كەسی چەقۆبەدەستی روخسار هەڵپێچراو، لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویتای دەبڵ كابینەیان دادەبەزن بەچاقۆ هێرشدەكەنە سەر چالاكوان (ئارامی مەلا نوری) و بەخستی بریندار دەكرێت.
ئارام لە نەخۆشخانەی كەلارە و بە سەنتەری میترۆی ووت" راینگرتم و دەمانچەیان لێراكێشام هیچیان،نەووت بەچەقۆ كەوتنە گیانم، زیاتر لە 50 تەقەڵ بەگیانمەوەیە" جەختیكردەوە" من چالاكوان و رەخنەگرم لەگەندەڵییەكانی دەسەڵات،  دوژمنایەتیم لەگەڵ كەس نەبووە"
سەنتەری میترۆ هیوای زوو چاكبونەوە بۆ ئارم مەلا نوری دەخوازێت و   بە پێویستی دەزانێت كە دەزگا ئەمنییەكان لەهێرشكردنە سەر چالاكانی مەدەنی و رۆژنامەنووسان هەوڵ و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی و كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزاو فەراهەمكردنی زەمینەی لێپرسینەوە و راپێچكردنی ئەوانەی تاوان دەكەن بۆ بەردەم دادگا.
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هێشركردنە سەر چالاكوانی قەزای كەلار، (ئارام مەلا نوری) دەكات داوا لە هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی گەرمیان دەكات، لێكۆڵینەوەی جدی لەو رووداوە بكات و هێرشبەران دەسگیربكات و بدرێنە دادگا.
دەربازبوونی تاوانباران لەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و چالاكانی مافەكانی مرۆڤ ئەنجامی ئەدەن، سەروەری یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.ئاماژەیەكی راستەوخۆشە بۆ بێدەنگكردنی رەخنەگران و چالاكوان و رۆژنامەنووسان بەرامبەر بە گەندەڵی وپێشیلكارییەكانی مافی مرۆڤ.


PM:02:10:27/02/2022




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌