ژمارەی خوێنەرانی کتێب لە سلێمانی زیادی کردووە




میترۆ،K24

ژمارەی خوێنەران بۆ كتێبخانەی گشتی سلێمانی بەراورد بە چوار مانگی رابردوو زیادیكردووە، بە تایبەت لە پشووی ھاووین ژمارەیەكی زۆری خوێنەر روو لە كتێبخانەكان دەكەن.

تەنها لە ماوەی چوار مانگی رابردوو، سێ هەزار خوێنەر سەردانی کتێبخانەی گشتی سلێمانیان کردووە، ئەم ژمارەیەش بە بەروارد بە ساڵانی رابردوو زیادی کردووە، بەڵام هێشتا وەکو پێویست نییە.

لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی نزیکەی 120 ھەزار سەرچاوەی جیاواز بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی ھەن، بەڵام ھێشتا بەشێکی ھاووڵاتیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە کتێب دەخوێنەوە، ھاوکات لە زۆرینەی کافێ کانیشدا بەشی تایبەت بە کتێب خوێندنەوە ھەیە.

کتێب وەک بناغەیەکی فیکری لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایەخێکی زۆر کەمی پێدەدرێت، ئەمەش وایکردووە، ئاستی رۆشنبیری تاکی رۆژهەڵاتی زۆر کەمتر بێت لەو وڵاتانەی گەشەسەندوون و خوێندنەوە تیایاندا نەریتێکی باوە، بۆیە، داوا دەکرێت، دایک و باوکان هانی منداڵەکانیان بدەن زیاتر روو بکەنەوە خوێندنەوە.


PM:12:05:04/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌