دیداری باڵیۆز و میترۆ




رۆژی دووشەممە 15ی تەمووز، لە هەولێری پایتەخت، رێكخەری سەنتەری میترۆ، سەردانی كونسڵخانەی بەریتانیای كرد، لەگەڵ باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، ستیڤن هیتچن، كۆبۆوە.
دانیشتن لەگەڵ بەرێز ستیڤن، كە هاندەری سەرسەختی هەڵبژاردەكەیان بوو لە پاڵەوانێتی یۆرۆ، بابەتی هەمەجۆری تێدەكەوێت، لە وەرزشەوە بۆ رۆژنامەنی بۆ بابەتی تریش، بە تایبەتیش بەڕێز ستیڤن حەزی بەكاری راگەیاندنەوە بەرنامەیەكی میدیای هەیە بە ناوی (سەفیر شۆ).  
سەرەتای كۆبونەوەكە پێم ووت" دڵخۆشم بۆ یەكەمجار دەتبینم، خەمباریشم بۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردەكەتان، كە لە كۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆ جوانتر لە ئیسپانیا یاری كرد و شكستی هێنا" 
خەمی ئەو تیپە وا لە دڵی مندایە، هەڵبژاردەكەمان یەكێكە لە هەڵبژاردە بەهێزەكانی مێژووی تۆپی پێ، لەسەردەمی زێڕیندا كە دەیڤد پێكهام، مایكڵ ئۆون، رۆنی و لامپارد..هتد گەیشتوون بە كۆتایی بەڵام نازناومان نەبردووە، لەمۆندیالی 1966 وە تاكو ئێستا لە زۆربەی پاڵەوانیەتیەكاندا پاڵێوراوێكی بەهێز بووە بۆ بردنەوەی نازناو، بەڵام هیچ جارێك سەركەوتوو نەبووە.

خەریكبوو دانیشتنەكە دەبوو بە گفتوگۆی وەرزشی، ئیدی فریای خۆم كەوتم، چوومە ناو بابەتی میترۆو كارەكانی.
ئەو زۆر بە بایەخەوە تەماشای كارەكانی سەنتەری میترۆ و راپۆرت و هەڵوێستەكانی دەكات، زۆر پەرۆشبوو بۆ گوێگرتن لەبارەی رەوشی رۆژنامەنووسان و دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم ئازادی راگەیاندن.

سوپاسم كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەو بەڵێنی پێداین كە بەرنامەی داهاتووی سەردانەكانی بۆ سلێمانی، لەگەڵ تیمی میترۆ كۆببێتەوە.



PM:02:05:16/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌