خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هەولێر دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەستی پێکردەوە




دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە؛ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دەستی پێکردەوە و ئەو هاوڵاتیانە ئاماژە بەوە دەکەن، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بێئاون و بەرپرسانی دەسەڵاتیش بێباکن بەرامبەریان و هیچ کارێکی بۆ نەکردوون.


کەشناسی: گۆڕانکاری بەسەر پلەکانی گەرمادا دێت
ئەو هاوڵاتیانە باسیان لەوە کرد، ماوەی چەندین ساڵە کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەکەکانی هەولێر بەردەوامی هەیە و لە وەرزی گەرماشدا دۆخی ژیانیان قورستر دەبێت بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، تا ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
بایدن پێش کشانەوەی پەیوەندی بە کێوە کردووە تا نامەی کشانەوەکەی بۆ بنوسێت؟

ئەوەشیان خستە روو، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە بیریان لێ داوە کەچی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شوێنی بیرەکەیان گواستووەتەوە، ناچارن ماوە ماوە بە تانکەر ئاو بکڕن و بۆ هەر تانکەرێکیش زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار دەدەن.

دەشڵێن، " سەرباری ئەوەی خزمەتگوزاری نییە، مووچە نییە، ئیش نییە، ئاوەکەشمان دەفرۆشن و ماوەی دوو مانگە بێئاوین".





سەرچاوە/ ئێن ئاڕ تی



AM:11:34:23/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌