ئاسایشی هەولێر کادیرێکی گۆڕان لەسەر نۆژەنکردنەوەی پردێک دەستگیر دەکات و ئەشکەنجەی دەدەن




ئەمشەو دوو شەممە کادرێکی گۆڕان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکردو بۆ سێ کاتژمێر دەهێڵرێتەوەو ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت.

میدیا گۆران بڵاویکردەوە کە ئەمشەو لە هەولێر سەریاس عەونی کادیری گۆران لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت و دوای لە ژێر فشاردا ئازاد دەکرێت.

سەریاس عەونی بە میدیای حزبەکەی رادەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوەدا لەسەر کێشەی نۆژەنکردنەوەی پردێکی ناوچەیەکی هەولێر کە چەند ساڵێکە حکومەت نۆژەنی نەکردۆتەوەو ئەم کادیرەی گٶڕان ئامادەیی دەربڕیووە بە پارەی خۆی نۆژەنی بکاتەوە، ئاسایشی ناوچەکە لەبەرچاوی خەڵک دەستگیریدەکەن و لێدانێکی زۆری لێدەدەن و دەیبنە نێو ئاسایش لەوێش بۆ ماوەیەک ئەشکەنجەی دەدەن.

ئەو کادیرەی گۆڕان باس لەوەش دەکات جگە لە کاتی گرتنی لە ئاسیشیش ئەشکەنجەیان داوە، وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت سەری شکاوەو دەموچاوی بریندارەو ئاماژە بەوەش دەکات کە پشتیشی ئازاری پێگەیشتووە.


سەرچاوە/ spee media



AM:11:39:23/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌