له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له راگه‌یاندنی "به‌ره‌ی یه‌كڕیزیی دژی داگیركاریی” كرا.
په‌یامنێرمان رایگه‌یاند كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له دژی له‌شكركێشییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، "به‌ره‌ی یه‌كڕیزیی دژی داگیركاریی” دامه‌زراندنی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه رێگرییان لێكرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م باخی گشتیی شاری سلێمانی بڕیار بوو "به‌ره‌ی یه‌كڕیزی دژی داگیركاری”ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان به زۆر بڵاوه‌یان به به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه كرد.
په‌یامنێری وێستگه راشیگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌شێك له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه به‌زۆر خراونه‌ته پاسه‌وه و له‌شوێنه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.