میوانی تیمێكی بەهێز بووم




رۆژی سێشەممە 24ی تەمووز، لەشاری هەولێر، لە ئۆفیسی رێكخراوی فریاكەوتنی میلی Public Aid Organization - ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی - منظمة النجدة الشعبية، میوانی تیمێكی بەهێز بووم لەوكاتەدا بوو كە سەرۆكی رێكخراوەكە ( هۆگر چەتۆ) بە ئۆنلاین لەگەڵ تیمەكانی لە پارێزگاكان كۆببوونەوە، بابەتی هەڵسەنگاندنی ئەدا و كاریگەرییان لەسەر ئەو كۆمەڵگەیەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات گفتوگۆی لەسەر دەكرا.

بە گوێگرتن لە بەرپرسی پرۆژەكان، سەرباری ئەو كارەی دەیكەن، بۆت رووندەبێتەوە كە ئەم رێكخراوە و ئەوانی تر كە بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێن چەند رۆڵیان هەبوو لە دروستكردن و پێشخستنی كادێر و سەركردە لە بواری كاری مەدەنی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.  

ئێستا رێكخراوەكە 13 ئۆفیسی لە پارێزگاكانی عێراقدا هەیە، سەرپەرشتی تۆڕی شەمس كە 161 رێكخراو ئەندامین، تۆڕی عێراق بۆ مافەكانی منداڵان 39 رێكخراو، تۆڕی ژنانی عێراق 54 رێكخراو ، تۆڕی تەوتین 76 رێكخراو ، تۆڕی پارێزەرانی ژینگە 28 رێكخراو، گەشەسەندنی بەردەوام 101 رێكخراو، هەروەها تۆڕی پێكهاتەكانی عێراق. 

رێكخراوی  PAOلە 28ی نیسانی 1992 ، وەك رێكخراوێكی ناحكومی و سەربەخۆ و قازانج نەویست لەلایەن كۆمەڵێك خۆبەخشەوە دامەزراوە، كاردەكات لەپێناو باشتركردن و فراوانكردنی بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ، دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی پێشكەوتوو.

سوپاس بۆ میوانداریتان



PM:01:37:25/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌