بۆچی پێویستە ڕۆژنامەنووسان مانشێتەکان بە سادەیی و ڕاستەوخۆ بهێڵنەوە




 لە سەردەمێکدا کە خەڵک کەمتر لە جاران متمانەیان بە هەواڵەکان هەیە، چۆن ڕۆژنامەنووسان دەتوانن رێگرییەکان بشکێنن و سەرنجی خەڵکی ئاسایی ڕابکێشن بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر کۆمەڵگاکانیان و میللەت و جیهان بدەن؟
بە ئاڵۆز نەکردنی شتەکان
توێژینەوەکەمان کە لە گۆڤاری (ساینس ئەدڤانسس) بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە مانشێتە سادەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداریکردنی بابەتەکان و کلیکەکان زیاد دەکەن بە بەراورد لەگەڵ ئەو مانشێتانەی کە زمانێکی ئاڵۆز بەکاردەهێنن
لە لێکۆڵینەوەکەماندا خوێنەرانی هەواڵە ئاساییەکان مانشێتە سادەکانیان پێ باشتر بوو لە سەردێڕی ئاڵۆز. بەڵام ئەوەی گرنگە، بۆمان دەرکەوت کە ئەوانەی لە ڕاستیدا مانشێت دەنووسن – ڕۆژنامەنووسەکان خۆیان – بە پێچەوانەوەن.

سەرەتا داتاکانی ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست وئەپوۆرذی)مان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بزانین چۆن تایبەتمەندییەکانی زمان، وەک درێژی وشە و وشەیەک چەندە باوە، گۆڕانکارییان کرد لەوەی کە چەند کەس کلیکیان لەسەر سەردێڕی بابەتێک کردووە.
ئەم کۆمەڵە داتایانە زیاتر لە 31,000 تاقیکردنەوەی هەڕەمەکییان لەخۆگرتبوو – کە  بە تاقیکردنەوەکانی ئەی/بی ناسراون، کە دوو یان زیاتر لەڤێرژنی سەردێڕی هەمان بابەتی بنەڕەتی بەراورد کرد بۆ ئەوەی بزانن کامیان زۆرترین کلیکی لەسەر کراوە.

سەردێڕەکان کە وشەی باوتریان هەبوو – وشە سادەکانی وەک "کار” لەبری "پیشە” – سەردێڕی کورتتر، و ئەوانەی بە شێوازی گێڕانەوە دەگەیەندران، کە جێناوی زیاتریان هەیە بە بەراورد لەگەڵ پێشگرەکان، کلیکی زیاتریان لەسەر دەکرا.
بۆ نموونە مانشێتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، "مێگان و هاری قسە لەگەڵ ئۆپرا دەکەن. لەبەر ئەمەیە کە نابێت زۆر بڵێن”  لە مانشێتە بەدیلەکە باشتر بوو، "ئایا مێگان و هاری چای شاهانە بۆ ئۆپرا دەڕێژن؟(١) گرەو لەسەر ئەوە مەکە."
. ئەم نموونەیە ئەوە دەردەخات کە چۆن هەندێک جار مانشێتێکی ڕاستەوخۆتر دەتوانێت سەرنجی زیاتر بەدەست بهێنێت

لە تاقیکردنەوە تاقیگەییە بەدواداچوونەکانماندا، بۆمان دەرکەوت کە خوێنەرانی هەواڵە ئاساییەکان زیاتر سەرنجیان لەسەر سەردێڕی سادە بووە نەک سەردێڕی ئاڵۆز، چونکە نووسینەکە ئاسانترە بۆ تێگەیشتن.
 کاتێک ڕۆژنامەنووسان بەشدارییان لە هەمان تاقیکردنەوەکاندا کرد، هیچ پەسەندکردنێکیان بۆ مانشێتە سادەکان نیشان نەدەدا و زیاتر مەیلیان بۆ مانشێتە ئاڵۆزەکان هەبوو.
بە شێوەیەکی جیاواز: ئەوانەی هەواڵ دەنووسن وا دیارە کەمتر بەلای نووسینی سادەدا بچن لە چاو بینەرانی ئاسایی.

ڕاوێژکارانی پەیوەندییەکان ئامۆژگارییان کردووە کە پەیوەندیکەران کورتکراوەی تاڕادەیەک خراپ پەیڕەو دەکەن،
 (٢)KISS: Keep It, Simple, Stupid.
کەپێشنیار دەکەین ڤێرژنێکی دەستکاریکراو بۆ ڕۆژنامەنووسان جێبەجێ بکرێ، سادەیی ژمارەی ئەو کەسانە زیاد دەکات کە کلیک لەسەر سەردێڕی هەواڵێک دەکەن و بیرهێنانەوەی خوێنەر بۆ ئەو مادانەی لە بابەتەکەدا هەیە باشتر دەکات.
لە هەمووی گرنگتر، سادەیی بەشداریکردنی خوێنەر بەرز دەکاتەوە، وەک چەندێک گرنگی بە زانیارییەکان دەدەن.



بۆچی گرنگە؟
ئەو دەزگا هەواڵانەی کە پێشکەوتوون لە بوارەکەدا، پێشتر ستراتیژییەکانی (کییس)یان جێبەجێ کردووە. بۆ نموونە ئێزرا کلاین، ڕۆژنامەنووسێک کە سایتی هەواڵی ڤۆکسی دامەزراندووە کە گرنگی بە ڕوونکردنەوە دەدات، پێشنیاری ئەوە دەکات ڕۆژنامەنووسان خۆیان لە (نووسین بۆ سەرنوسەر)(٣) بەدوور بگرن.

وەک لە کارەکانماندا دەردەکەوێت، نووسەران و سەرنوسەران بە شێوەیەکی جیاواز ئاڵۆزییەکان وەردەگرن لە چاو هەواڵخوینەران.
 بۆیە یەکێک لە ڕێگاکانی ڕۆژنامەنووسان بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی (نووسین بۆ سەرنوسەر) ئەوەیە کە نووسینەکە بە بیرکردنەوە لە خوێنەر سادە بکەنەوە: وشەی کورتتر بەکاربهێنن، ڕستەی کورتتر بنووسن و زیاتر وشەی ڕۆژانە بەکاربهێنن لەبری بەدیلێکی ئاڵۆز.
ئەو کارانەی کە ئاسانترن بۆ گەیشتن پێیان، دەگاتە بەرفراوانترین بینەر و زۆرترین بەشداریکردن کۆدەکاتەوە.
نووسین بە سادەیی دەتوانێت کاریگەری زیاتری هەبێت لە دەرەوەی بەشداریکردن، هەروەها. زانیاری هەرگیز لەوە بێ شومارتر نەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا خوێنەران بەردەوام بەدوای دابینکەری هەواڵی باوەڕپێکراودا دەگەڕێن.

. یەکێک لە ڕێگاکانی ئەگەری باشترکردنی چۆنیەتی بیرکردنەوە و هەستکردنی خەڵک سەبارەت بە هەواڵەکان لە ڕێگەی سادەییەوەیە
بەو پێیەی نووسینی سادە پەیوەست بووە بە زیادبوونی تێڕوانین بۆ متمانە و گەرمی بەسەر نووسینی ئاڵۆزدا، ڕەنگە دابینکەرانی هەواڵ بیانەوێت بە قووڵی بیر لە هەڵبژاردنی وشە بکەنەوە لە کاتی دروستکردنی بابەت یان پەخشی داهاتوویان.

سادەیی لە نووسینی سەردێڕەکاندا گرنگە هەم لەبەر ئەوەی بازاڕی هەواڵەکان کێبڕکێیەکی زۆری تێدایە و هەم لەبەر ئەوەی بەربەستێک لە نێوان زانیاری گشتی و زانیاری گرنگ کەمدەکاتەوە.
لێکۆڵینەوەکانمان پێشنیاری ئەوە ناکەن کە سایتە هەواڵییە تەقلیدییەکان ببنە "کلیک بەیت". بەڵکو ئەوە پیشان دەدات کە ئەگەر مانشێتەکان زیاتر دەستیان پێ بگات بۆ خوێنەرانی ئاسایی هەواڵ، ئەوا کاریگەرتر دەبن بۆ بەشداریکردن و جەماوەرێکی هۆشیارتر..


(١)/ "مێگان و هاری چای شاهانە بۆ ئۆپرا دەڕێژن"، دەستەواژەی چا ڕشتن لە زمانی ئینگلیزیدا بە واتای باسکردن و گێڕانەوەی نهێنی یاخوود فیتنەیی یەت.

(٢)/ (کییس)، کورتکراوەی بنەمایەکی دیزاینە کە بۆ یەکەمجار لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە لە ساڵی 1960 ئاماژەی پێکرا.
بۆ یەکەمجار بەشێکی بە زمانی ئینگلیزی ئەمریکی لانیکەم تا ساڵی ١٩٣٨ بینرا، بنەمای (کییس) دەڵێت کە زۆربەی سیستەمەکان باشترین کاردەکەن ئەگەر بە سادەیی ڕابگیرێن نەک ئاڵۆز بکرێن؛ بۆیە پێویستە سادەیی ئامانجێکی سەرەکی بێت لە دیزایندا، و پێویستە لە ئاڵۆزییە ناپێویستەکان دوور بکەونەوە.
ئەم دەستەواژەیە پەیوەندی بە ئەندازیاری فڕۆکە کێلی جۆنسۆنەوە هەبووە. زاراوەی "بنەمای کییس" تا ساڵی ١٩٧٠ لە بەکارهێنانی باودا بوو. گۆڕانکارییەکانی ئەم دەستەواژەیە (بەزۆری وەک هەندێک ئیفێمیزم بۆ "گەمژە"ی چەورتر) بریتین لە "زۆر سادە بیهێڵەرەوە"، "سادەیی بهێڵەرەوە، گەمژانە"، "کورتی بهێڵەرەوە". و سادە"، "کورت و شیرینی بیهێڵەرەوە"، "سادە و ڕاست بیهێڵەرەوە"، "بچووک و سادەی بیهێڵەرەوە"، "سادەیی بهێڵەرەوە سەرباز"، "سادەیی بهێڵەرەوە دەریاوان"، "سادەیی بهێڵەرەوە شیرینەکەم". "، "بە شێوەیەکی گەمژانە سادە بیهێڵەرەوە"، یان "شیرین و سادەیی بیهێڵەرەوە."

(٣)/ (نووسین بۆ سەرنووسەر) دەستەواژەیەکی نەرێنییە مەبەست لێی نووسینێک لە خزمەت سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووساندا بێت بەو مەبەستەی کە خوێنەری ئاسایی ئامانجی سەرەکی نییە لە نووسینیدا، بەم شێوەیەش نووسینەکە سەرکەوتوو نابێت، چونکە پێویستە نووسین لە خزمەت خوێنەری ئاساییدا بێت لە ڕووی ئاڵۆزی و زمانەوانی و ڕێزمانەوە.




و. سێوە سیروان
سەرچاوە/ تۆڕی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی


PM:12:43:09/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌