ئه‌ندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆی به "زۆر گرنگ" وه‌سفكرد رایگه‌یاند هه‌مئاهه‌نگی و په‌یوه‌ندی كونسڵخانه و سه‌نته‌ری میترۆ به‌هێزتر ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌نته‌ری میترۆ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2024، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد. رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به‌خێرهاتنی كونسوڵ و وه‌فدی یاوه‌ری كرد، سوپاسی كردن بۆ سه‌ردانه‌كه و هه‌ڵوێستیان بۆ فراوانكردنی ئازادی راده‌ربڕین و په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌ندرۆ بیزلی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵی بۆ دیداره‌كه ده‌ربڕی و سوپاسی پێشوازی گه‌رمی تیمی میترۆی كرد و وتی: "ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن زۆر گرنگن بۆیه هه‌مئاهه‌نگی و په‌یوه‌ندی كونسوڵخانه و سه‌نته‌ری میترۆ به‌هێزتر ده‌كه‌ین" جه‌ختیكرده‌وه "هاتووم بۆ پشتیوانی له كاره‌كانتان كه به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگن".
له كۆبونه‌وه‌كه تیمی سه‌نته‌ری میترۆ، به ووردی تیشكیان خسته‌سه‌ر ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌سایه‌ی ململانێی سیاسیی‌دا، هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وته‌كانی هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندن، تیرۆری رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به درۆنه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كانی توندڕه‌وی بۆ سه‌ر فه‌زای مه‌ده‌نی، هه‌ڵكوتانی هێزی عه‌سكه‌ری بۆ سه‌ر چاو‌دێر، هه‌ڕه‌شه و فشار بۆ سه‌ر رێكخراوی مه‌ده‌نی.