هاوڵاتییەکی کورد لە لایەن ئێرانەوە لەسێدارە درا




میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، دوێنێ ڕژێمی ئێران هاوڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سەجاد بەندەگی” خەڵکی هەرسین لەسێدارەدا، دەشڵێن، سەجاد بەندەگی، تەمەنى ٣٧ ساڵە و خەڵکی هەرسینی سەر بە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئاوێنه‌: میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، دوێنێ ڕژێمی ئێران لە زیندانیی قزڵحیساری کەرەج هاوڵاتییەکی کوردی بە ناوی "سەجاد بەندەگی” خەڵکی هەرسین لەسێدارەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەجاد بەندەگی، تەمەنى ٣٧ ساڵە و خەڵکی هەرسینی سەر بە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سزای سێدارەی ئەو هاوڵاتییە چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانیی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

هاوکات، ئەو هاوڵاتیە ١٠ ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکرابوو لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو، دوێنی سزاکەی بەسەردا جێبەجێکرا.

جێگاى ئاماژەیە، لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ نزیکەی ٩٤ هاوڵاتیی لەسێدارە دراون، کە لە ٢١٪ ـی ئەوانە کورد بوون، ئەم ئامارە بەراورد بە مانگی تەمووزی ڕابردوو زیادی کردووە، کە ٥٥ هاوڵاتیی لەسێدارە درابوون.




سەرچاوە/ ئاوێنە



AM:10:41:12/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌