دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ: شکاندنى یەکتر لە بانگەشەدا هەیە




سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردن هەندێکجار گوتارى زبر بەکارهاتووە و شکاندنى یەکتر هەیە، داواش لە لایەنەکان دەکات، ئەنجامى هەڵبژاردن قبووڵ بکەن.

د.مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بە کەناڵ8ـى راگەیاند، لە بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان تاوەکو ئێستا چاودێریى دۆخەکەیان کردووە، پرۆسەکە بەباشى بەڕێوەدەچێت.

باسى لەوەشکرد، بەڵام هەندێکجار گوتارى زبر بەکارهاتووە و شکاندنى یەکتر لە بانگەشەدا هەیە، لە سەرجەم بنکەکانى دەنگدان چاودێری خۆیان دەبێت و راپۆرت ئامادە دەکەن.

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بەپێویستیشى دەزانێت، هەڵبژاردن لە کەشێکى ئارامدا بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانیش پابەندى ئەنجامەکانبن و بەشێوەیەکى ئاشتییانە و دیموکراسییانە پرۆسەى رادەستکردنى دەسەڵات ئەنجامبدەن.

-Channel8



AM:09:43:14/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌