رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌فه‌رمی عێراقی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا مانشێتی سه‌ره‌كی لاپه‌ڕه یه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان كرد به كوردی و نوسیویه‌تی (زه‌ماوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له كوردستان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باح له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا رووبه‌رێكی بۆ هه‌ڵبژادنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو ته‌رخانكردووه و نوسیویه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌برا، به باشی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه رێژه‌ی به‌شداربوون به شێوه‌یه‌كه‌ی گشتی 72% بووه، له دهۆك 78% و له هه‌ولێر 72% و له سلێمانی 65% و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 69% بووه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی له دانیشتوانی هه‌رێم كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "په‌نابردن بۆ دیموكراسییه‌ت و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری جه‌ختكردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مانه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی، ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش له‌و رێگهوهیهوه بنه‌ماكانی ده‌ستوور تۆكمه‌تر ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه گه‌لی عێراق له پێناویدا خه‌باتی كردووه.”
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێشه‌وه سودانی ئاواته‌خوازبوو كه به زووترین كات رێكاره‌كانی ئه‌نجامبدرێن تا رێگه‌ی ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا به‌دیبێت.
هاوكات سودانی ستایشی هەوڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنه‌وه.