ئەڵمانیا: پارتە سیاسییەکانی کوردستان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لەسەرشانە




وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵ8دا، تایبەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکەن و چاوەڕوانی دەستپێکردنی کارەکانی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەئێستادا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لەسەرشانە، بۆ بەزوویی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بە مەبەستی گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەی دیموکراسی لە وڵاتدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا شێوازی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی کوردستان بە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و باش ناو دەبات.

دەشڵێن، رێژەی زۆری بەشداریکردنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان خواستی هاوڵاتیانی کورد نیشاندەدات بۆ داڕشتنی ئایندەیەکی دیموکراسی بۆ وڵاتەکەیان.

هاوکات، پابەندی خۆشیان بۆ پاڵپشتی کردنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتکردەوە.

-Channel8



AM:10:43:28/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌