سەنتەری میترۆ و بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەماهەنگی زیاتر دەكەن بە ئامانجی وەستان بەرامبەر پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و كۆتاییهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزاو فراوانكردنی روحی هاوپشتی نێوان رۆژنامەنوسان، پانتاییەكانی ئازادی رۆژنامەگەری و بیروڕا.
ئەمڕۆ 6ی تشرینی دووهەم تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە وەفدێكی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرۆکایەتی لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامێتی كاروان ئەنوەر، تانیا کەمال دەروێش، ئاریان محمد، عەتا كەریم كرد.
لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی گرنگ بە رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان و روماڵكردنی و گۆشەنیگای میدیای سیاسی بۆ كێشەو ململانێكان پاش هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان.
هەردوولا هاوڕابوون كە توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانی بە رامبەر رۆژنامەنووسان رەتكراوەیە و دەبێت لە سەرتاپای هەرێم كۆتایییان پێبێت ئەنجامدەرانیشی دەربازیان نەبێت لە سزا و هاندانی رۆحی هاوپشتی نێوان رۆژنامەنوسان، فراوانكردنی پانتاییەكانی ئازادی رۆژنامەگەری و بیروڕا.
ئەوەی پەیوەنداربوو بە روماڵی میدیای سیاسی لەم هەلومەرجەدا، هەدولا جەختیان كردەوە لە پێویستی تێكەڵكردنی رەوشتی پیشەیی بە هەر هەواڵ و زانیارییەك و كۆتایی هێنان بە سوكایەتی كردن ژنان.
فۆتۆ : ڤینۆس تۆفیق