یەکەمین ئەزموونی ژیریی دەستکرد لە عێراق لەلایەن ئاسیاسێڵەوە




ئاسیاسێڵ یەکەمین یاریدەدەری کەسی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد دەخاتە کار
سلێمانی، عێراق – 11ـی تشرینی دووەمی 2024
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی بواری پەیوەندییەکان لە عێراق، پڕۆژەی یەکەمین یاریدەدەری کەسیی
پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد بە ناوی "لەیلا" هاوکاری کردنی بەکاربەرانی بە شێوەیەکی بەردەوام.

ئەم 
خزمەتگوزارییە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە لە بواری پاڵپشتی بەکاربەران و سودوەرگرتنە لە چارەسەرە
هاوچەرخەکانی بواری پەیوەندی، و بەرجەستەکردنی پابەندبوونی ئاسیاسێڵیشە بە پێشکەشکردنی ئەزموونی
بێهاوتا و پێشکەوتوو بە بەکاربەرانی، هەروەها پێگەی پێشەنگی کۆمپانیاکە وەک سەرقافڵەی تەکنەلۆژیای
هاوچەرخ دووپات دەکاتەوە و وەرچەرخانی دیجیتاڵی عێراق زیاتر بەرەوپێش دەبات.

لەیلا پشت بە نوێترین تەکنەلۆژیاکانی ژیریی دەستکرد دەبەستێت، کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی و بێ
کێشە کاردانەوەی بۆ بەکاربەران هەبێت، هەروەها چارەسەری دەستبەجێ و گشتگیر پێشکەش دەکات کە لە
ئاستی چاوەڕوانییەکانی بەکاربەران زیاترە بۆ کۆمەڵێک پرسیاری بەرفراوان.

بەهۆی بەردەستبوونی لەسەر
چەندین پلاتفۆرم، لەوانە ئەپلیکەیشنی ئاسیاسێڵ و وێبسایتی تایبەت بە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، جگە لە هەبوونی
لەسەر ئەپلیکەیشنی واتساپ و فەیسبوک ماسنجەر، لەیلا بۆ تەواوی بەشداربووان بەردەست دەبێت و ئامادەیە
بە ئاسانی و لە هەموو کاتێکدا خزمەتیان بکات.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێز عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئێمە لە
ئاسیاسێڵ شانازی بە پێشکەشکردنی یەکەمین هاوکاری ژیریی دەستکردەوە دەکەین لە عێراق، کە نمونەی
بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە لە چۆنێتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ بەکاربەران.

لەگەڵ "لەیلا"، هەوڵ بۆ 
باشترکردنی ئەزمونی بەکاربەران دەدەین، تا بتوانین ئاسانتر و پێشکەوتووتری بکەین، ئەمەش وێنەدانەوەی
پابەندبوونمانە بە لەخۆگرتنی نوێترین چارەسەری تەکنەلۆژیی بۆ خزمەتکردنی بەکاربەرە ئازیزەکانمان."
لەمڕۆوە و لە هەموو جێیەک، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن بە ئاسانی و لە چەندین پلاتفۆڕمی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانەوە لەگەڵ "لەیلا" بدوێن، جا چ بۆ پرسیاری سادە بێت، یان بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکییەکان،
بەم جۆرەش پاڵپشتی تەکنیکی بە شەو و ڕۆژ و بە درێژایی ڕۆژانی هەفتە بەردەست دەبێت بۆیان.

(کۆتایی)

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

Public

ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی 18.6 مليۆنە.

ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق
دابپۆشێت.

ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 99.06٪ ـى دانيشتوانى
عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ
شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: public.relations@asiacell.com

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com
www.asiacell.com



PM:12:08:11/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌