سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران زانیاریەکانی لەسەرژمێری گشتی دانیشتوواندا پێشکەشدەکاتو پهیامێكى بهپهلهش بڵاوكردهوه، ڕاشیدهگهیهنێت، "گرنگی بەو دەنگۆیانە مەدەن کە باس لەشکستپێهێنانی پڕۆسەی سەرژمێریی دەکهن".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە زانیاریی پێویستو تایبەتی خۆییو خێزانەکەی پێشکەشکرد، لەکاتی پێشوازیکردنیدا لەتیمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان.
سودانی جەختیکردەوە لەسەرئەوەی، "پێویستە هەموو هاونیشتمانیان هاوکاری تیمەکانی سەرژمێریی بکەنو زانیاریی دروستو ڕاستیان پێشکەشبکەن، ئەمەش بەهۆی گرنگی بنکەدراوەکانو ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لەپلانەکانی گەشەپێدانو پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان".
ئاماژەی بەو ڕۆڵە گرنگە کرد، کە کارمەندانو پێکهاتەکانو دەزگا حکومییەکان لەسەرخستنی سەرژمێریدا دەیگێڕنو پێویستە گرنگی نەدەن بەو دەنگۆیانەی کە هەڵگری زانیاریی درۆو ناڕاستنو هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەم هەنگاوە زانستییە بونیادنەرە دەدەن کە بۆ داهاتوی نەوەکانمان یەکلاکەرەوەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵات لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان کە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ تا کۆتایی سبەینێ پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە/ شارپرێس