میترۆ بۆ تۆڕی میدیایی رووداو





هەواڵی خەڵاتكردنی (دیار كوردە) بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتۆنی تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن  كۆمەڵەی پەیامنێرانی میدیای بیانی لە ئەمریكا  (AFPC-USA)، هەواڵە خۆشەكەی رۆژە و خۆش مژدەبن، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین.

وەرگرتنی ئەم خەڵاتە لەلایەن رێكخراوێكی بەناوبانگی ئەمریكاوە كە پێشتر بە ئەستێرە دیارەكانی میدیای نێودەوڵەتی بەخشراوە، پێگەی پیشەیی رووداو  لەسەر ئاستی جیهان و كاریگەری پەیامنێرانی لە پایتەختی وڵاتانی دونیا بۆ دەردەخات.

سەنتەری میترۆ خۆشحاڵە بە بەخشینی بەرزترین خەڵاتی رێكخراوەكە بە رۆژنامەنووس دیار كوردە، كە بەرهەمی لیهاتوویی پیشەیی و ئەو رۆڵە گرنگەیە كە لەناو كۆمەڵگەی ئەمریكی دەیگێڕێت و كارەكانی كاریگەرییان هەبووە.
دوبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین


PM:12:20:04/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌