بۆ تۆڕی میدیایی رووداو
هەواڵی خەڵاتكردنی (دیار كوردە) بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتۆنی تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن كۆمەڵەی پەیامنێرانی میدیای بیانی لە ئەمریكا (AFPC-USA)، هەواڵە خۆشەكەی رۆژە و خۆش مژدەبن، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین.
وەرگرتنی ئەم خەڵاتە لەلایەن رێكخراوێكی بەناوبانگی ئەمریكاوە كە پێشتر بە ئەستێرە دیارەكانی میدیای نێودەوڵەتی بەخشراوە، پێگەی پیشەیی رووداو لەسەر ئاستی جیهان و كاریگەری پەیامنێرانی لە پایتەختی وڵاتانی دونیا بۆ دەردەخات.
سەنتەری میترۆ خۆشحاڵە بە بەخشینی بەرزترین خەڵاتی رێكخراوەكە بە رۆژنامەنووس دیار كوردە، كە بەرهەمی لیهاتوویی پیشەیی و ئەو رۆڵە گرنگەیە كە لەناو كۆمەڵگەی ئەمریكی دەیگێڕێت و كارەكانی كاریگەرییان هەبووە.
دوبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین