وه‌فدێكی سه‌نته‌ری میترۆ له ده‌ریای مردووی ووڵاتی ئه‌رده‌ن، به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئه‌ریج ده‌كات كه گه‌وره‌ترین چالاكیی ساڵانه‌یه بۆ میدیای سه‌ربه‌خۆ له جیهانی عه‌ره‌بیدا، له‌ژێر دروشمی "ڕۆژنامه‌گه‌ری بێ كۆتوبه‌ند” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "بانگهێشتكردنی سه‌نته‌ری میترۆ و ئامادبوونمان له‌م چالاكییه كه ساڵانه رێكده‌خرێت بۆ ئێمه گرنگه هه‌م بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی، هه‌م ئاشنابوون به میكانیزمه‌كانی سانسۆر و سنوورداركردنی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له ناوچه‌كه".
دیاری باسی له‌وه‌كرد كه "سێ رۆژی پڕ له بابه‌تی هه‌ستیار و گرنگ ده‌بێت بۆ ئێمه. ئه‌مڕۆ دیبه‌یته‌كان باس له دوای شه‌ڕی غه‌ززه، سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین، كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا و میدیای ژینگه، زیره‌كی ده‌ستكرد له نێوان متمانه و ته‌كنه‌لۆجیا و چۆن پێوه‌ره‌كانی ڕۆژنامه‌وانی ده‌پارێزرێت، كار كردنی رۆژنامه‌نووسان له ژینگه‌ی مه‌ترسیدار، زانیاری ناڕاست له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌گه‌ری بنكۆڵكاری، ده‌كه‌ن".
وتیشی: "كۆربه‌نده‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا، زانكۆ و په‌یمانگاكان، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی راگه‌یاندن و خوێندكاران، یاساناسان، بڕیاردهرهكان، دیپلۆماتكاران، توێژه‌ران و بیرمه‌ندان، به ئامانجی پێشخستنی توانای میدیكاران له وردبینی له زانیارییهكانیادا".
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ راشیگه‌یاند كه كۆڕبهندهكهی ئه‌ریج ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ڕاهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان و وردبینیكهرانی زانیارییه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و سه‌روه‌ری یاسا بگێڕن له ناوچه‌یه‌كدا كه مه‌ترسیدارترین ناوچه‌یه بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسانی ژن و پیاو".
ARIJ كار ده‌كات بۆ پشتگیریكردن له به‌رهه‌مهێنانی ڕاپۆرتی به‌دواداچوون و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه، هه‌روه‌ها بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگ و سنوورداركردن كه له جیهانی عه‌ره‌بیدا كه به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووساندا سه‌پێنراون.