دێمۆكراسی لە تاریكیدا دەمرێت



ساڵی 2007 بۆب ودوارد بابەتێكی رەخنە ئامێزدا لە رۆژنامەی واشنتن پۆست، سەبارەت بە فەرهەنگی شاردنەوەی زانیاری دێڕێكی خستە ناو بابەتەكەیەوە، دێمۆكراسیی لە تاریكیدا دەمرێت، ئیدی ئەو دێڕە شوهرەتی وەرگرت و لەوكاتانەدا بەكاردێت كە حكومەتەكان زانیارییەكان لە تاریكدا دەشارنەوە.

دوو رۆژنامەنووسی دیاری كوردستان (گەرمیانی حەمەی پورو و وریا حەمە كەریم)، لە راپۆرتێكی رۆژنامەگەریاندا باس لە یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 (یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان)، كە 11 ساڵە هاوڵاتیان بە گشتی و رۆژنامەنووسان بە تایبەتی چاوەڕوانی جێبەجێكردنی دەكەن.

مافی زانیاری لەبەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، لە ماددەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەكان دیاریكراوە، هاوكات ماددەی 10 لە رێكەوتننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی پێكراوە. 
‎ بێگومان هەر حكومەتێك زانیاری و بەڵگەنامە و ئاماری رەسمی نەكاتە خزمەتی هاوڵاتیان و میدیا و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و پسپۆران، ئەوا پرۆسەی بەگژدا چوونەوەی گەندەڵی  قورس ‌و ئاڵۆز دەكات، چونكە بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لەهاوڵاتیان و میداكاران، نەتوانراوە بەشداری چالاكانە بكرێت لەئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی. 
دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات.


PM:11:50:12/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌