ەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی «بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە بەردەوامە كە لە سنووری گوندی فریزەڵە ژمارەیەكی زۆر داریان بڕیوەتەوە».
بەپێی راگەیەنراوەكەوە، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلەكان، سەردانی سنووری گوندی فریزەڵەیان كردووە و دوای گەڕان و پشكنین، بینیویانە ژمارەیەك دار لە جۆری بەڕوو، كە نزیكەی 35 دار دەبێت، بڕدراونەتەوە و دانراون و كەسانی تۆمەتباریش لە سنوورەكەدا نین.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو كەسانە كراوەتەوە كە ئەو كارە نایاساییەیان كردووە و رێكاری یاساییش بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
سەرچاوە/ کوردستانی نوێ