بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا لەهەرێم تاوتوێ دەكرێت



دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عیراق كار دەكەن بۆ نوێكردنەوەی بەڵگەنامەی پشكداریی نیشتمانی عیراق بۆ ساڵانی داهاتوو. 

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیكردوە، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبونەوەی تایبەت بەنوێكردنەوەی بەڵگەنامەی پشكداریی نیشتمانی عیراقی بۆ ساڵانی داهاتو كردوە.

راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا كە راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری دەرەوەو گۆڕانی كەشوهەواو شاندی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان ئامادەیبون، تاوتوێی ئەو پلانە نوێیەیان كردوە كە هەرسێ لایەنی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری تیمی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان بەنیازن ئامادەی بكەن لەبواری گۆڕانی كەشوهەوا بۆ پێنج ساڵی ئاییندە.


سەرچاوە/ ڕادیۆی نەوا



AM:11:24:06/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌