زیاتر لە دوو مانگە لێبوردنی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ رۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
رەمەزان ئەرتیسی پارێزەری رۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "زیاتر لە دوو مانگە لێبوردنی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم بۆ روژنامەنووس قەهرەمان شوکری دەرچووە، بەلڵم تاوەکو ئێستا لە زینداندایە".
ئاماژەی بەوەشدا، "چەندین جار پەیوەندیمان بە زیندان کردووە، دەڵێن تا ئێستا هیچ نووسراوێکی رەسمیمان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەدەست نەگەشتووە بۆ ئازادکردنی قەهرەمان شوکری".
سەرچاوە/ کوردسات نیوز