ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەستڕاگەیشتن بە میدیاکان بۆ کۆشکی سپی ڕێکدەخاتەوە، دەرگا بەڕوی کاریگەرەکان، بلۆگەرەکان و پۆدکاستەرەکاندا دەکاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی نوێدا بۆ ئەوەی دەنگی میدیای ناتەقلیدی لە ژوری کۆنفڕانسەکەدا جێگیر بکات.
لە یەکەمین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ژوری کۆبونەوەکە کراوە دەبێت بۆ "دەنگی نوێی میدیا"، لەوانە کاریگەرەکانی ناو سۆشیال میدیا، بلۆگەر، پۆدکاستەر و ڕۆژنامەنوسانی ئازاد.
ئەوانەی "ناوەڕۆکی پەیوەست بە هەواڵەکان" بەرهەم دەهێنن دەتوانن داوای مۆڵهت بکەن
ئەو ڕونیکردەوە کە ئەوانەی "ناوەڕۆکی پەیوەست بە هەواڵەکان" بەرهەم دەهێنن دەتوانن داوای مۆڵهت بکەن بۆ ڕوماڵکردن له کۆشکی سپی.
میدیای تەقلیدی ئیتر وەک جاران کاریگەری نییە
کارۆلین لیڤیت جەختی لەوەکردەوە کە "میدیای تەقلیدی ئیتر وەک جاران کاریگەری نییە، چونکە ئێستا زۆرێک لە ئەمریکییەکان بۆ وەرگرتنی هەواڵ ڕو لە میدیای نوێ دەکەن".
باسی لە "رێبازێکی میدیایی شۆڕشگێڕانە" کرد لەلایەن کۆشکی سپییهوه
وتەبێژی کۆشکی سپی باسی لە "رێبازێکی میدیایی شۆڕشگێڕانە" کرد لەلایەن کۆشکی سپییهوه به سهرۆكایهتی ترهمپ.
سەرچاوە/ خەندان