زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی



ئومێد بەرۆشکی ماوەی ١٠ رۆژە بە بڕیاری دادگای دهۆک لەسەر کەیسێکی رۆژنامەوانی دەستگیرکراوە و بە گوێرەی بڕیاری دادگاکەش بە شەش مانگ زیندانی سزادراوە.

ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئومێد بەرۆشکی، رۆژنامەنووسی بادینان ماوەی ١٠ رۆژە لەسەر کەیسێکی رۆژنامەوانی لە دهۆک دەستگیرکراوە و لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە شەش مانگ زیندانی سزادراوە.
لەبارەی دەستگیرکردنەکەوە هاوڕێکانی ئومێد بەرۆشکی باسیان لەوەکرد، کە کەیسەکەی بە سیاسی کراوە و پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوە و رێکاری توندنی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

ئەوەش لەکاتێدایە، چەند جارێکی دیکەش ئومێد بەرۆشکی، تووشی گرتن و دادگایی کردن بووەتەوە لەسەر بابەتی رۆژنامەوانی.



سەرچاوە/ NRT



PM:05:57:08/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌