تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت رێگرییان له سه‌دان خۆپیشانده‌ر كرد بچنه هه‌ولێر و هێرشیان كرده‌سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازی كه له سلێمانیه‌وه چوون بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی هێمنانه له ناو هه‌ولێری پایته‌خت.
ئه‌و سێ رێكخراوه ده‌ڵێن: "هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی (دێگه‌كه) رێگریان له سه‌دان مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر كرد به پاسه‌كانیان بچنه ناو هه‌ولێری پایته‌خت تا له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن و گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنیان و ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "هاوكات هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیاندا گرت، له‌نێوانیاندا تیمی كه‌ناڵًه‌كانی زووم، وێستگه نیوز، بوار، ده‌نگی ئه‌مریكا، بی ئێم سی، دیپلۆماتیك، شارپرێس، مۆراڵ، خه‌ندان و ژیان و به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه تیمه‌كانیان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن: "رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و خنكان بوونه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بازگه‌ی (دێگه‌ڵه)، كه كۆتا خاڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانه، دروشمی (هه‌ولێر شارمانه و پایته‌ختی نیشتیمانمانه)یان به‌رزكردبووه‌وه".
ئه‌و سێ رێكخراوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "(دێگه‌ڵه) شه‌ڕه خوێناوییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی ناوخۆدا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان وه‌بیر هاوڵاتیان دێنێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی مادلین ئۆڵبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا به واژۆكردنی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان ئاگره‌كه‌ی بكوژێنێته‌وه".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌ولێر پێشوازی له میوانه‌كان ناكات"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به خۆپیشانده‌رانی بازگه‌ی دێگه‌ڵه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هۆشداری ده‌دات كه چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌ناویاندا پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن بۆ ئامانجی گومانامه‌ی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم.
ھاوكات ھێزه‌كانی ئاسایشی ھه‌ولێر، نه‌وزاد عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی (پێشه‌نگ)ی سه‌ر به كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی بابیر ده‌ستگیركرد و ھێزه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێگیركرد.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 و سه‌نته‌ری میترۆ و یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ راشیانگه‌یاندووه كه "هاوكات هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵی كوتایه‌سه‌ر نووسینگه‌ی كه‌ناڵی KNNی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیان و مۆبایلی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌دا گرت.
شایی ئاسۆ رێكخه‌ری تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 رایگه‌یاند مافی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی مافێكی مسۆگه‌ره به‌پێی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تی و نیشتیمانییه‌كان و مافی هاوڵاتییه شوێنی ناڕه‌زایه‌تی دیاری بكات، به‌تایبه‌ت خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی كه هه‌ولێر به پایته‌ختیان داده‌نێن.
سه‌باره‌ت به تۆڕی هاوپه‌یمانی 19
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له ساڵی 2024 له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی بواری مافی مرۆڤ و به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری دامه‌زراوه، به ئامانجی چه‌سپاندنی پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م مافه رێزلێگیراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 19 ی یاسای گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه.